سەباح رەشید رەشید؛ بڕوا رسول ئەحمەد
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی "پەیوەندیی نێوان فەرهەنگی عەقڵی و ئەو زانستانەی شیکردنەوە لەبارەیەوە ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی "پەیوەندیی نێوان فەرهەنگی عەقڵی و ئەو زانستانەی شیکردنەوە لەبارەیەوە دەکەن" لە سنوری زانستی (زیندەزمانەوانیی – Bio-linguistics))دایە و تیایدا هەوڵدەدریت لە ڕوانگە جیاوازەکانی زانستە پەیوەندییدارەکان، بە زانستی فەرهەنگی عەقڵییەوە شیکردنەوە و لێکدانەوە بۆ فەرهەنگی عەقڵی و تایبەتمەندیییەکانی بکرێت. توێژینەوەکە لە دوان و شیکردنەوەکانیدا پەیڕەوەی تەنها لە ڕێبازی شیکاری پەسەنکەرانە ناکات، بەڵکو بە گوێرەی پێویستیی توێکاریییەکی ئەو ئەندامانەی مێشک و جەستەش دەکات کە بەرپرسی بەرهەمهێنان و بەکارهێننای ئاخاوتنن. توێژینەوەکە لە دو بەشدا جۆر و پێویستیی ئەم پەیوەندییانە ڕوندەکاتەوە، بەم شێوەیە:
بەشی یەکەم تەرخانکراوە بۆ پەیوەندیی نێوان فەرهەنگی عەقڵی و زانستی زمانەوانیی، لە بەشی دوەمیشدا پەیوەندیی فەرهەنگی عەقڵی لەگەڵ هەریەک لە زانستەکانی توێکاریی دەماری و زانستی دکپێکردن و زمانەوانیی دەماری خراونەتە ڕو.
لە کۆتاییدا ئەنجامە بەدەستهاتوەکان و لیستی سەرچاوەکان خراونەتەڕو.