Hassan Sarbaz؛ Mrewan Huseen Farhan
پوخته
رەشبینی یەکێکە لە دیارترین چەمکەکانی شیعری هاوچەرخ، ئەم چەمکەش زۆر ڕوون و ئاشکرا لە شیعرەکانی (محەمەد ...
زیاتر بخوێنەوە
رەشبینی یەکێکە لە دیارترین چەمکەکانی شیعری هاوچەرخ، ئەم چەمکەش زۆر ڕوون و ئاشکرا لە شیعرەکانی (محەمەد عومەر شاعیری هاوچەرخی کورد و ئیدریس جماع شاعیری هاوچەرخی سودان) دا دیارە، ئەمەش لە ژێر کاریگەری لایەنی دەروونی و بار و زروفی کۆمەڵگای کوردی و عەرەبیدا لە ڕووی نادادیە کۆمەڵایەتیەکان و خەفەکردنی ئارەزووە تایبەتیەکان، دووری و دابڕان بوونەتە هۆکار گەلێکی نەخۆشی دەروونی و رەشبینی هەردوو شاعیر و ئەمەش وای کردووە کە هەردوو شاعیر زۆر کات هانا بۆ مەرگ ببەن، یاخود ئارەزووی مردن بکەن، زۆرکاتیش گومان و دڵەڕاوکێکانیان کە هۆکاری ئەم خەم و ئازارەیانە تووشی هەرەسهێنانیان دەکات و رەشبینتر دەبن، ئەم توێژینەوەیەش بەپێی رێبازی قوتابخانەی ئەمریکی ئەدەبی بەراوردە،کە ئامانجمان خستنەڕووی ناوەڕۆکە رەشبینیە وێکچووەکانی هەردوو شاعیرە، ئەوەی جێگای پرسیار و گەڕانە بەدوای وەڵامەکانیدا لەم توێژینەوەدا ئەوەیە کە گرنگترین هۆکارەکانی رەشبینی لە شیعری هەردوو شاعیردا چین؟ ئایا کام شاعیر رەشبینتر روانیویانەتە دنیا بەگشتی و ئایندەی خۆیان بەتایبەتی؟