دارا حه‌مید محه‌مه‌د؛ ئیبراهیم حسێن ئیبراهیم
پوخته
ده‌ربڕینه‌كان خاوه‌نی دوو جۆر نواندنن(ناوه‌كی ، ده‌ره‌كی)، هه‌ردوو جۆری نواندن له‌سه‌ر بنه‌مای ...
زیاتر بخوێنەوە
ده‌ربڕینه‌كان خاوه‌نی دوو جۆر نواندنن(ناوه‌كی ، ده‌ره‌كی)، هه‌ردوو جۆری نواندن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌ستهینانه‌وه‌ی كۆده زمانییه گهنجكراوهكان له ئاوه‌زدا ده‌بێت، به‌وپێیه كرده‌ی نواندن له ئاوه‌زدا ڕووده‌دات، سه‌ره‌تا نواندنی ناوه‌كی ده‌بێت، كاتێك ئاخێوه‌ر له ده‌وروبه‌رێكی دیاریكراودا و به‌پێی كۆزانیاریی زمانیی گهنجكراو له ئاوه‌زیدا كۆده زمانییه‌كان بهدهستدههینێتهوه به مه‌به‌ستی بنیاتنانی ڕسته و په‌یڤی پیویست به كرده‌ی په‌یوه‌ندیكردن، سه‌ره‌تا هه‌ر لهئاوهزیدا گه‌نگه‌شه‌ی ده‌كات(نواندنی ناوه‌وه) و دواتر نواندنی ده‌ره‌كی چالاك ده‌بێت و په‌یڤ و وتنه‌كان ده‌بنه خاوه‌نی فۆرمی فۆنه‌تیكی و فۆرمی لۆجیكی، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش كه به‌ناونیشانی(نواندنی پراگماتیكی كرده‌ی قسه‌یی له زمانی كوردیدا)یه بهپێڕهوكردنی میتۆدی په‌سنی شیكهرهوهیی هه‌وڵده‌دات له دووبه‌شدا نواندنه پراگماتكییه ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه‌كانی كرده قسه‌ییه‌كان بخاته‌ڕوو.