ماهر عبدالواحد عزیز؛ محمود محمد همزە
پوخته
کاری کۆمەڵایەتی لە بواری قوتابخانەدا پێویستییەکی بەردەوامی دامەزراوە پەروەردەییەکانی کۆمەڵگای هاوچەرخە. ...
زیاتر بخوێنەوە
کاری کۆمەڵایەتی لە بواری قوتابخانەدا پێویستییەکی بەردەوامی دامەزراوە پەروەردەییەکانی کۆمەڵگای هاوچەرخە. بۆیە توێژەرانی کۆمەڵایەتی بەپێکهاتەیەکی گرنگی قوتابخانە دادەنرێت. لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی هاتە پێش لە ساڵی 2003 لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، قوتابخانەیەکی زۆری ناحکومی هاتە دامەزراندن و بە هاوشانی قوتابخانە حکومییەکان، بەردەوام لە گەشە کردن و پەرەسەندندان. بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، دەرچووانی بەشەکانی کۆمەڵناسی و دەروونزانی بە توێژەری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەکان بەتایبەت لە ئامادەییەکانى دادەمەزران. لەبەر ئەوەی لە هەرێمی کوردستان کاری کۆمەڵایەتی پسپۆریەکی نوێیە و لە ساڵی 2007 بریاری دامەزراندنی ئەو پسپۆریە درا، لە قوتابخانەکانی حکومی ئەو پسپۆڕیە دانەمەزراون. ئەو توێژینەوەی هەوڵی زانینی ڕۆڵی توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە ئامادەییەکانی حکومی وناحکومی دەدات، کە توێژینەویەکی مەیدانی بەراوردکاریە لە پارێزگای هەولێر. لەدوای شیکردنەوەی ئاماریانەی وەڵامی لێتوێژەران و شیکردنەوەی وەڵامی سەرپەرشتیارانی ڕینماییکاڕ توێژینەوە گەیشتە ئەو دەرەنجامەی ڕۆڵی توێژەری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە ئامادەییە ناحكومييه كان زۆر دیارترو باشترە لە قوتابخانە ئامادەییە حكومييەكان.