كۆزاد محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د؛ ڕێبوار سه‌رتیپ حه‌مید
پوخته
گەرمیان ناوچەیەكە گرنگی ستراتیژی و جوگرافیای و مێژووی دێرینی هەیە، كەوتەوەتە خوارووی هەرێمی كوردستان ...
زیاتر بخوێنەوە
گەرمیان ناوچەیەكە گرنگی ستراتیژی و جوگرافیای و مێژووی دێرینی هەیە، كەوتەوەتە خوارووی هەرێمی كوردستان و ناوچه‌كانی سەروی عێراقی ئەمڕۆوە، سنورێكی فراوانی هه‌یه، هەمیشە بەشێكی زۆری ململانێ سیاسی و سەربازییەكان لەم ناوچەیەدا یەكلای بوەتەوە. بە درێژای مێژووی دێرین، گەرمیان وەك ناوچەیەكی سەر ڕێگای بازرگانی و سەربازی ڕۆڵی خۆی گێڕاوە، نابێت ئەم ڕۆڵگێرانەش نادیدە بگیرێت. مێژووی دێرینی گه‌رمیان یه‌كێكه له بابه‌ته زۆر گرنگه‌كان ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و سنوره ستراتیژیه‌ی گه‌رمیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به درێژای مێژوو شوێنی چاو تێبڕین بووه. ئه‌م ناوچه‌یه نیشتمانی هه‌ندێ له گه‌لانی ناوچه‌ی زاگرۆس بووه و هه‌ندێ له قه‌واره سیاسیه‌كانی وه‌ك سیمورروم و نامری و نیققوم و خارشی له‌م ناوچه‌یه‌دا بوون، ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌شێك بووه له ئیمپراتۆریه‌تی میتانی، ئهرراپخا وه‌ك پایته‌ختێكی هه‌رێمی و نوزی وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌م پێگه‌یه بووه. هه‌روه‌ها كاشی یه‌كان وه‌ك دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه مێژوویه‌كیان تێدا تۆمار كردووه، كاشییهكانیش به درێژای ڕوباری سیروان نیشته‌جێ ببون، ڕۆڵێكی سیاسی دیاریان هه‌بووه له ناوچه‌كه‌دا و پاشماوه‌ی شوێنه‌واری سه‌رده‌می كاشییه‌كان له زۆر ناوچه‌كانی گه‌رمیاندا دۆزراوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی كنه‌و پشكنینه‌كاندا.ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كات له ماوه‌ی هه‌زاره‌ی دووه‌می پ.ز. ئه‌و ماوه‌یه چه‌ند هێزی سیاسی گه‌وره له ململانێدا بوون، گه‌رمیان وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پێكدادان و ململانێی نێوان كاشییه‌كان و میتانییه‌كان و ئاشورییه‌كان و عیلامییه‌كان هه‌میشه كه له هه‌وڵدا بوون بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی گه‌رمیان. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر پێگه‌ی ستراتیجی و ڕێگا بازرگانییه‌كان به ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بن و ناوچه‌كانی دۆڵی دووڕوبار و كوردستانی دێرین و ئێران ده‌وروبه‌ری پێكه‌وه ده‌ستێ.