بەهادین ئەحمەد محەمەد؛ نەوزاد سدیق محەمەد
پوخته
ئەم توێژینەوەی بەردەستتان توێژینەوەیەكی ڕۆژنامەنووسییە، كە باس لەڕۆڵی كەسايەتییەكی ڕووناكبیری كورد ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەی بەردەستتان توێژینەوەیەكی ڕۆژنامەنووسییە، كە باس لەڕۆڵی كەسايەتییەكی ڕووناكبیری كورد دەكات لەبواری ڕووناكبیریی و ڕۆژنامەنووسیی كوردیدا، كە ئەویش زانای ئایینی و نووسەر و ڕۆژنامەوان (عەلائەددین سەجادی) یە.
لەم توێژینەوەیەدا هەردوو گۆڤاری (گەلاوێژ و نزار)مان بەنموونە وەرگرتووە، كە لەبەغداد دەرچووە لەنێوان ساڵانی (1939-1949)دا (واتە: لەماوەی 10 ساڵدا) ناوبراو بەڕێوەبەری نووسین و سەرنووسەریان بووە.
گرنگی و بایەخی توێژینەوەكە لەوەدایە، تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی ئەكادیمی و زانستی لەڕووی ڕۆژنامەوانییەوە توێژینەوە لەسەر ڕۆڵ و پێگەی (عەلائەددین سەجادی) لە ڕۆژنامەنووسیی كوردیدا ئەنجامنەدراوە. هەروەها هونەر (ژانر)ە ڕۆژنامەنووسییەكان و وتار و بەرهەمە ڕۆژنامەوانییەكانی لەهەردوو گۆڤاری ناوبراودا.
بۆیە ئامانج لەئەنجامدانی ئەم توێژینەوە زانستییە هەوڵدانە بۆ دەرخستن و دەستنیشانكردنی ڕۆڵی ناوبراو لە ڕۆژنامەنووسیی كوردیدا لەنێوان ساڵانی (1939-1949)دا.
لەلایەكی تریشەوە هەوڵدانە بۆ ڕووناكی خستنە سەر بەرهەم و هەوڵەكانی ناوبراو لەبواری پێشخستنی ڕووناكبیریی كوردیدا لەڕێگەی چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێب و بەرهەمەكانییەوە لەماوەی ڕابردوودا.
میتۆدی بەكارهێنراو لەلایەن توێژەرانەوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەكەیان بریتییە لەمیتۆدی وەسفی لەجۆری بەراوردكاری و مێژوویی.