Aram Faraj
Abstract
پرسی میتۆدی توێژینه‌وه و سروشتی په‌یوه‌ندی نێوان توێژه‌ر و بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ...
Read More
پرسی میتۆدی توێژینه‌وه و سروشتی په‌یوه‌ندی نێوان توێژه‌ر و بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها پرسی بابه‌تی بوون و بێلایه‌ن بوون، له‌و پرسه سه‌ره‌كیانه‌ن كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه. مشتومڕی بیرمه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌رباره‌ی زانستی بوونی ئه‌و كایه‌یه‌ی خۆ به دونیای مرۆڤه‌وه سه‌رقاڵكردوه، واته زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، پرسیاری جه‌وهه‌ری هێنایه پێش ده‌رباره‌ی توانای ئه‌م زانستانه له په‌یوه‌ندیدا به زانسته سروشتیه‌كانه‌وه ئه‌ویش له توانستی زانستی بوون و بابه‌تی بوون و ڕاده‌ی وردی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامگیری و پێشبینی زانستی. له‌م نێوه‌نده‌دا، هێرمنیوتیكا گه‌شه‌ی كرد و وه‌كو بنه‌مایه‌كی گرنگ و پته‌و چ وه‌كو دونیابینی یان وه‌كو دیدگاییكی میتۆدۆلۆجی له نێو زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كاندا وه‌كو پێویستیه‌كی زانستی خۆی سه‌پاند. ئیدی لێره‌وه، به‌شێك له كۆمه‌ڵناس و بیرمه‌ندانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هێرمنیوتیكا ده‌كه‌نه ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه شێوازی كاری زانستی و پرۆسه و توێژینه‌وه و ئه‌نجامگیری زانستی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نێن. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی هێرمنیوتیكا و هێرمنیوتیكای كلاسیك كراوه‌ته‌وه. دیدگای دواتری ئه‌و قۆناغه و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر چه‌مكه‌كه‌دا هاتووه، ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه.