پشتیوان حمید فرج؛ محسن حسن بارام؛ زانیار بختیار کریم
پوخته
ئەم توێژینەوەیە لەسەر گەوهەری دادگای دەستوری و تایبەتمەندییەکان و ئارگۆمێنتەکانی پێویستی دادگای دەستوری ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە لەسەر گەوهەری دادگای دەستوری و تایبەتمەندییەکان و ئارگۆمێنتەکانی پێویستی دادگای دەستوری و شێوازی پێکهێنانی لەو وڵات و هەرێمانەی بەڵگەنامەی دەستورییان نیە وەستاوە. ئەوەش رونکراوەتەوە دادگەری دەستوری پایەیەکی سەرەکی سیستمی دادوەرییە، هەر دادگایەک یان ئەنجومەنێک مومارەسەی ئەرک و تایبەتمەندییەکانی دادگەری دەستوری دەکات دەشێت ناوی دادگەری دەستوری لێبنێین. هاوکات جۆرە دادگەرییە سروشتێکی یاسایی و سیاسیشی هەیە. بەڵام ئەم یاسایی بوون و سیاسی بوونە لەڕووی تیۆرییەوە کێشەیەکی ئەوتۆی نییە، جونکە لە بنەمادا دەستور بەرجەستەکەری دۆخی سیاسییە لەچێوەیەکی یاساییدا. دادگەری دەستوری بەگشتی دادگەرییەکی پسپۆڕە و پسپۆڕییەکەشی بریتییە لە یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە دەستورییەکان بڕیارەکانیشی یەکلاییکەرەوەن. ئةم جۆرەش لە دادگا دوو تايبەتمەندي رواڵەتيشی هەيە، كە لە گرنگيدانى دەستور بە پێکهێنانی دادگاى دەستورى و فرەچەشنی ئەندامێتی ئەو دادگايانەدا چڕ دەبێتەوە. تێژينەوەكە لەسەر ئەوە وەستا كە زۆرێک لە کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بریتییە لە جیاوازی نەکردن لەنێوان یاسا دەستورییەکان و یاسا ئاساییەکاندا، چونکە هەردووکیان بە یەک رێکار و یەک رێژەی دەنگدانی ئاسایی دەرکراون، لەکاتێکدا ئەگەر ئەو جیاوازییە بکرایە، هاوکات دادگایەکی تایبەتیش هەبوایە بۆ یەکلاییکردنەوی رەوای بوون و دەستوری بوون و دەستوری نەبوونی یاسا و پەیڕەو و بڕیارەکان، ئەوا هەرێم روبەڕوی لانی کەمی ئەو کێشانە نەدەبویەوە لە دە ساڵی رابردوو روبەڕویان بوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەم دوو هەنگاوە، لەلایەک ئەو بۆشاییە بەجۆرێک لە جۆرەکان پڕدەکاتەوە کە نەبوونی دەستورێکی نوسراو دورستیکردووە، لەلایەکی تریش دەبێتە بنەمایەک بۆ دەستوری ئایندەی هەرێمی کوردستان و ئاسان پەسەندکردنی پڕۆژەی دەستور.