ئاسۆ ابراهیم عبداللە؛ ظاهر محمود احمد
پوخته
تیۆری فێربوونی کۆمەڵایەتی، یەکێکە لەتیۆرە گرنگەکانی دەروونناسی کۆمەڵایەتی، کە بەشدارییەکی گرنگی ...
زیاتر بخوێنەوە
تیۆری فێربوونی کۆمەڵایەتی، یەکێکە لەتیۆرە گرنگەکانی دەروونناسی کۆمەڵایەتی، کە بەشدارییەکی گرنگی هەیە لە شرۆڤەو لێکدانەوەی دیاردە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان، تیۆرو توێژینەوەش پەیوەندییەکی بەهێز پێکەوەیان دەبەستێت، بۆ تێگەیشتن و ڕاڤەکردنی هەر دیاردەیەک پێویستە پشت بە تیۆری زانستی ببەستین، لەڕوی هەنگاوە پراکتیکییەکان ئەم تیۆرە بەتیۆری فێربوون بە تێبینیکردن و لاسایکردنەوەو بەنمونەکردن (Modeling) دەناسرێت، بە ئەڵقەی پەیوەندی نێوان ئاڕاستەی تیۆری ڕەفتارگەرایی و ئاڕاستەی تیۆری مەعریفی لەدەروونناسیدا دادەنرێت، لەبەرئەوەی جەخت لە ڕۆڵی ئەو پرۆسە مەعریفیانەی دەکات کە دەکەوێتە نێوان وروژێنەرو کاردانەوەکان، سەرەڕای ئەوەی تیشک دەخاتە سەر پرۆسەی فێربوون، هەروەک دروستکردنی پەیوەندی نێوان وروژێنەر و کاردانەوە هەمەجۆرەکان دەکرێت لە ئەنجامی هۆکارەکانی پاڵپشتی و سزا بەهێز یان لاواز ببێت، ئەم تیۆرە پێی وایە ئەو پەیوەندییانە بەشێوەیەکی میکانیکی دروست نابن، بەڵکو پرۆسە مەعریفی و تایبەتیەکانی تاکەکەسیش ڕۆڵیان لە دروست بوونی ئەو پەیوەندییانەدا دەبێت.
لە بابەتە زانستیەکاندا گرنگی میتۆد پێگەی تایبەتی هەیە، لەبەرئەوەی میتۆدى توێژینهوه ڕێگایهكه بۆ گهیشتن به ئهنجامێكى زانستى به پشت بهستن به كۆمهڵێك ڕێساى گشتى بهمهبهستی گهیشتن به ئامانجى توێژینهوهكه ( شوانی،2015 :34 ) .
ئهومیتۆدەی لهم توێژینهوهدا پشتی پێدەبەسترێت ،بریتیه له میتۆدی وهسفی، بهومانایهی ههوڵدراوه بابهتهکان لهسهرهتادا وهسف بکرێت بۆ پاشان بەشێوەیەکی تیۆری شیکاری بۆ بکرێت، دەرئەنجامی ئەم پرۆسەیەش بریتییە لە :
1-ڕۆڵی ژینگەی کۆمەڵایەتی لە وروژاندنی پاڵنەری ئەنجامدانی ڕەفتارەکانی تاک ڕۆڵێکی دیار و گرنگە.
2-مۆدێلەکانی دەوروبەر ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە دروست بوونی پاڵنەرێتی ئەنجامدانی ڕەفتاری تاک، بەتایبەت ئەگەر هاوچەشنیەک هەبێت لەنێوان کەسە بەمۆدێل کراوەکەو ئەو کەسەی چاوی لێدەکات.
3-دەکرێت لە ئەنجامی چاولێگەری مۆدێلێکی دیاریکراو چەند جۆرێک ڕەفتاری چونیەک یان جیاواز لە ڕەفتاری بەمۆدێلکراوەکەدروست ببێت.