جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

بەشی کۆمەڵناسی // کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان // زانکۆی سلێمانی- سلیمانی

پوخته‌

تیۆری فێربوونی کۆمەڵایەتی، یەکێکە لەتیۆرە گرنگەکانی دەروونناسی کۆمەڵایەتی، کە بەشدارییەکی گرنگی هەیە لە شرۆڤەو لێکدانەوەی دیاردە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان، تیۆرو توێژینەوەش پەیوەندییەکی بەهێز پێکەوەیان دەبەستێت، بۆ تێگەیشتن و ڕاڤەکردنی هەر دیاردەیەک پێویستە پشت بە تیۆری زانستی ببەستین، لەڕوی هەنگاوە پراکتیکییەکان ئەم تیۆرە بەتیۆری فێربوون بە تێبینیکردن و لاسایکردنەوەو بەنمونەکردن (Modeling) دەناسرێت، بە ئەڵقەی پەیوەندی نێوان ئاڕاستەی تیۆری ڕەفتارگەرایی و ئاڕاستەی تیۆری مەعریفی لەدەروونناسیدا دادەنرێت، لەبەرئەوەی جەخت لە ڕۆڵی ئەو پرۆسە مەعریفیانەی دەکات کە دەکەوێتە نێوان وروژێنەرو کاردانەوەکان، سەرەڕای ئەوەی تیشک دەخاتە سەر پرۆسەی فێربوون، هەروەک دروستکردنی پەیوەندی نێوان وروژێنەر و کاردانەوە هەمەجۆرەکان دەکرێت لە ئەنجامی هۆکارەکانی پاڵپشتی و سزا بەهێز یان لاواز ببێت، ئەم تیۆرە پێی وایە ئەو پەیوەندییانە بەشێوەیەکی میکانیکی دروست نابن، بەڵکو پرۆسە مەعریفی و تایبەتیەکانی تاکەکەسیش ڕۆڵیان لە دروست بوونی ئەو پەیوەندییانەدا دەبێت.
لە بابەتە زانستیەکاندا گرنگی میتۆد پێگەی تایبەتی هەیە، لەبەرئەوەی میتۆدى توێژینه‌وه‌ ڕێگایه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێكى زانستى به‌ پشت به‌ستن به‌ كۆمه‌ڵێك ڕێساى گشتى به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئامانجى توێژینه‌وه‌كه‌ ( شوانی،2015 :34 ) .
ئه‌ومیتۆدەی له‌م توێژینه‌وه‌دا پشتی پێدەبەسترێت ،بریتیه‌ له‌ میتۆدی وه‌سفی، به‌ومانایه‌ی هه‌وڵدراوه‌ بابه‌ته‌کان له‌سه‌ره‌تادا وه‌سف بکرێت بۆ پاشان بەشێوەیەکی تیۆری شیکاری بۆ بکرێت، دەرئەنجامی ئەم پرۆسەیەش بریتییە لە :
1-ڕۆڵی ژینگەی کۆمەڵایەتی لە وروژاندنی پاڵنەری ئەنجامدانی ڕەفتارەکانی تاک ڕۆڵێکی دیار و گرنگە.
2-مۆدێلەکانی دەوروبەر ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە دروست بوونی پاڵنەرێتی ئەنجامدانی ڕەفتاری تاک، بەتایبەت ئەگەر هاوچەشنیەک هەبێت لەنێوان کەسە بەمۆدێل کراوەکەو ئەو کەسەی چاوی لێدەکات.




3-دەکرێت لە ئەنجامی چاولێگەری مۆدێلێکی دیاریکراو چەند جۆرێک ڕەفتاری چونیەک یان جیاواز لە ڕەفتاری بەمۆدێلکراوەکەدروست ببێت.                                                                                                            

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Social motives for behavior in terms of social learning theory (Bandura)

نوسه‌ران [English]

  • Aso Abdullah
  • Dhahir Ahmed

Department of Sociology // College of Humanities // University of Sulaimani- Sulaimani

پوخته‌ [English]

afterwards studying human acts has a very important place to the sociologists and Psychologists and it is trending in their interests, and some of them describe psychology as behaviourism, and the importance of human acts by the sociologists reaches a level that a sociologist like Max Weber says: Sociologism is the science of understanding and analyzing a person's social activities, and the main problem of these studies is looking for answers of these questions: do the social and knowlege processes have any roles in creating action motivations for personal behaviours? is social climate a cause to create personal action motivation force? The Goal of this Study is a theorical attempt in purpose of theorization the subject of social motivations of making acts from the side of social learning theory by Albert Bandura, and the method which is used in this Study is Describing method, in the meaning that it tried to describe the Subject From the Beginning and to analyze it fterwards. and The most Important Results are : knowing motive concepts such as engine force and personal action director and making difference between social motivation and other motivations, acquainting The main Subject Social Learning Theory which is consisted of the connection between ( Person, Behaviour, Social Climate ) . showing the differences between this theory and the other theories of behaviourists schools, that shows human role as an active and willed character like a social doer, and revealing seeing force of the seen modeled acts in creating act making motivations. and the keywords are ( social motivations, behaviouris)

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • His social motives
  • behavioral performance
  • social learning theory (Bandura)
سەرچاوە کوردییەکان:
- الزغول،د.عیماد عبدوالرحیم(2015)، بنەماسەرەکییەکانی سایکۆلۆژیای پەروەردەیی، وەرگێڕانی ئارام ئەمین شوانی،چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.
- فرج، ئارام علی(2013)بونیاد و کرداری کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک دوو ئاستی سه‌ره‌کی له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسی ، تێزی دکتۆرایه‌ له‌ زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌کان، به‌شی کۆمه‌ڵناسی.
-اسماعیل،د.ئازاد علی و سعید،سەرهەنگ ابراهیم(2019)، دەروازەیەک بۆ دەروونزانی گشتی، چاپی دووەم، لەبڵاوکراوەکانی کتێبخانەی سۆفیا، کۆیە.
-الغزوی،فهمی سلیم واخرون (2018) دەروازەی کۆمەڵناسی، وەرگێڕانی توانا فەرەیدون، چاپی دووەم، چاپخانەی مێخەک.
-شاملۆ،د.سەعید(2019)، قوتابخانەو تیۆرەکانی دەروونزانی کەسایەتی،وەرگێڕانی: فرمێسک ڕزگار و سیدۆ داود، چاپی دووەم، چاپخانەی گەنج، سلێمانی.
-شوانی، د.محمد (2015)، سه‌ره‌تایه‌ک بۆ نوسینی توێژینه‌وه‌ له‌کۆمەڵناسیدا ، چاپی یەکەم چاپخانه‌ی هێڤی ، هه‌ولێر.
-قادر،ڕەمەزان حمەدەمین(2020)،تیۆرەکانی فێربوون-جێبەجێکردنی پەروەردەیی، چاپی یەکەم چاپخانەی سایە، سلێمانی
-موستەفا،یوسف حمەساڵح(2019)کەسایەتی و سروشتی مرۆڤ،ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئەندێشە، سلێمانی.
سەرچاوە عەرەبییەکان:
-الریماوي،د.محمد عودة و اخرون(2008)، علم النفس العام، دار المسیرة، عمان.
-برافین،لورانس(2010)علم الشخصیة، ترجمة: عبدالحمید محمود السید واخرون، الجزء الاول،مرکز القومي للترجمة،القاهرة.
- زهران ،د.حامد عبدالسلام (2005) ،الصحة النفسیة والعلاج النفسی ، عالم الکتب، الطبعة الرابعة ، القاهرة.
-حسن، عبدالباسط محمد 1971))اصول البحث الاجتماعي ،مکتبة الانجلو المصریة، القاهرة.
-زایتلن،ارفنج(1989)، النظریة المعاصرة في علم الاجتماع،ترجمة: محمود عودة و ابراهیم عثمان، منشورات ذات السلاسل، الکویت.
-عبدالخالق،د.احمد(1983)،علم النفس العام، دار الطباعة والنشر.
-عدس،د.عبدالرحمن و قطامي،د.نایفة(2002)،مبادی علم النفس، الطبعةالثانیة، دار الفکرللطباعة والنشر والتوزیع، عمان.
-عمر،د.معن خلیل(1982)، النقد الفکر الاجتماعي المعاصر، دار الافاق الجدیدة ، بیروت.
-ڤیبر،ماکس(2011)، مفاهیم اساسیة في علم الاجتماع،ترجمة صلاح هیلال، المرکز القومي للترجمة، القاهرة.
-القاسم،جمال مثقال واخرون(2001)،مبادیء علم النفس، دار الصفاء للنشروالتوزیع،عمان.
سەرچاوە ئینگلیزییەکان:
-Santrock, J. W. (2017). Educational psychology. 6th Edition. McGraw-Hill Education.‏