Azdeen Jumaa Darwesh؛ هێمن حسێن محمد
پوخته
توێژینه‌وه له به‌كارهێنانى زه‌وى یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه گرنگیه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینه‌وه له به‌كارهێنانى زه‌وى یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه گرنگیه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامى به‌كارهێنانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوڵه‌ى دانیشتوان به‌پێى گه‌شه‌كردن و دابه‌شبوونیان، وه‌ك ده‌زانین شاری كفرى وه‌ك هه‌موو شاره‌كانى تری هه‌رێم دانیشتوان تێیدا گه‌شه‌ى كردووه، بۆیه بۆ زانینى هاوسه‌نگى گه‌شه‌ى دانیشتوان و به‌كارهێنانى زه‌وى پێویسته توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بزانیین جۆری ئه‌و به‌كارهێنانه ده‌گونجێت له گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی شار‌و دتنیشتوانهكهیدا، بۆیه به‌كارهێنانى ته‌كنیكى سیسته‌مى زانیارى جوگرافى و هه‌ستكردن له‌دوره‌وه باشترین به‌رنامه‌ی زانستی و ته‌كنیكی نوێهیه بۆ زانینى ئه‌و هاوسه‌نگییه.له كاتێكدا پێشكه‌وتنى زانست له بوارى ته‌كنۆلۆجیاى زانیارى ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه له به‌دواداچوون له گوڕانكارییه‌كانی به‌كارهێنانى زه‌وى, به پێى شیكردنه‌وه‌ى وێنه بینراوه ئاسمانیه‌كان Landsat8 (ETM2002-TM1989)، چونكه نه‌خشه‌كانى به‌كارهێنانى زه‌وى وێنه‌ی ڕاستهقینهیهى زه‌ویمان نیشان ده‌دات له‌كاتێكى دیارى كرا‌و (كاتى پێوانه‌كردن)دا, ئه‌مه‌ش ڕۆڵى هه‌بووه له ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و گۆڕانكارییهى, كه ڕوویداوه له سروشتى زۆربوونی دانیشتوان و به‌كارهێنانى زه‌وى له شاری كفریدا كه دیاردترینیان زۆربوونى ڕووبه‌رى بیناسازییه بۆ (477,2 هێكتار) له ماوه‌ى توێژینه‌وه‌دا.