شه‌هێن رؤوف عولا؛ كاوه علی پڕۆڤیسۆر
پوخته
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە،بریتییە لە ئاشکراکردنی خودكارایی ئه‌كادیمی خوێندكاران ،دۆزینه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە،بریتییە لە ئاشکراکردنی خودكارایی ئه‌كادیمی خوێندكاران ،دۆزینه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی خوێندكاران سه‌باره‌ت به‌پسپۆڕی خوێندنیان. ئاشكراكردنی جیاوازی به‌ڵگه‌داری ئاماری خودكارایی ئه‌كادیمی و ئاڕاسته بۆ پسپۆڕی خوێندن به‌پێی گۆڕاوه‌كانی(ڕه‌گه‌ز،پسپۆڕی خوێندن،قۆناغی خوێندن، داهاتی مانگانه‌ی خێزان) هه‌روه‌ها ئاشكراكردنی په‌یوه‌ندی نێوان خودكارایی ئه‌كادیمی وئاڕاسته بۆ پسپۆڕی خوێندن لای خوێندكارانی زانكۆیی كۆیه. ڕێبازی توێژینه‌وه‌ی وه‌سفی(په‌یوه‌ندی)و(به‌راوردكاری) به‌كارهێنراوه.كۆمه‌ڵگایی توێژینه‌وه‌كه پێكهاتووه له‌سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆی كۆیه له‌قۆناغی(1-2-3-4)ده‌وامی به‌یانیان بۆساڵی خوێندنی (2021-2022) ژماره‌یان (4316) نموونه‌ی هه‌ڵبژێردراو(647)خوێندكاره به‌شێوه‌یه‌ك(356)خوێندكاری نێر(291) خوێندكار مێ،به‌شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی چینی گونجاو هه‌ڵبژێردرابوون،ئامرازی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ڕاپرسیه توێژه‌ر خۆی ئاماده‌ی كردوه بۆههردووگۆڕاوهكه،له‌گرنگترین ئامرازه ئامارییه‌كان (Person,Mean,SD ،T–Test،One way ANOVA،Test of normality) ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخست خودكارایی ئه‌كادیمی له‌ئاستێكی به‌رزدایه،جیاوازی به‌ڵگه‌داری ئاماری به‌دیده‌كرێت له ئاستی خودكارایی ئه‌كادیمی به‌پێی ڕه‌گه‌ز ئه‌و جیاوازیه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌گه‌زی مێیه،جیاوازی به‌ڵگه‌داری ئاماری به‌دیناكرێت له‌ئاستی خودكارایی ئه‌كادیمی به‌پێی گۆڕاوه‌كانی پسپۆڕی خوێندنی زانسته(مرۆیی و سروشتی)یه‌كان وگۆڕاوی قۆناغی خوێندن وگۆڕاوی داهاتی مانگانه‌ی خێزان،خوێندكاران ئاڕاسته‌یه‌كی ئه‌رێنیان هه‌یه بۆ پسپۆڕی خوێندنیان،جیاوازی به‌ڵگه‌داری ئاماری به‌دیده‌كرێت له‌ئاڕاسته‌ی خوێندكاران بۆ پسپۆڕی خوێندنیان به‌پێی گۆڕاوی ڕهگهزجیاوازییهكهش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌گه‌زی مێیه،جیاوازی به‌ڵگه‌داری ئاماری به‌دیده‌كرێت له‌ئاڕاسته بۆ پسۆڕی خوێندن به‌پێی گۆڕاوی پسپۆڕی خوێندن و قۆناغی خوێندن،جیاوازی به‌ڵگه‌داری ئاماری به‌دیناكرێت له‌نێوان خوێندكاران لهئاڕاستهیان بۆ پسپۆڕی خوێندنیان به‌پێی گۆڕاوی داهاتی مانگانه‌ی خێزان، په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وانی ناوه‌ند هه‌یه له‌نێوان خودكارایی ئه‌كادیمی و ئاڕاسته بۆ پسپۆڕی خوێندن.