Salam Mahmood Nasir؛ Hemin Nasraldin M. Amin
پوخته
پوختە دیاردەی وشكی ئاووهەوایی وەك یەكێك لە دەرئەنجامەكانی گەرمبوونی ...
زیاتر بخوێنەوە
پوختە دیاردەی وشكی ئاووهەوایی وەك یەكێك لە دەرئەنجامەكانی گەرمبوونی گۆی زەوی و گۆڕانی ئاووهەوا، بەیەكێك لە گاریگەرترین فاكتەرە نازیندوەكان دادەنرێت كە كاریگەری سلبی گەورەی لەسەر ژینگەی سروشتی بەگشتی و بەرگی زیندەگی (ڕووپۆشی ڕووەكی) بە تایبەتی هەیە. وشكی دیاردەیەكی ئاووهەوای جیهانییە لە ژینگەی جۆراوجۆر بوونی هەیە بە بێ ئەوەی سنورە كارگێڕی و سیاسییەكان بناسێت، روودەدات بە هۆی گۆڕانی داینامیكی پلەی گەرمی، بەهێزی تیشكی خۆر، هەروەها دابەزینی تێكڕاكانی دابارین. وڵاتان و دامەزراوە زانستی وئەكادیمییەكان پەنا دەبەنە بەر ڕێگەی جۆراوجۆر بۆ چاودێریكردنی ژینگەی سروشتی و دەرخستنی دەرئەنجامەكانی وشكی و كەمكرنەوەی كاریگەریەكانی، كە یەكێك لە ڕێگا و كاریگەر و زانستییەكان بریتییە لە پشت بەستن بە زانستی هەستكردن لە دورەوە (Remote Sensing). ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكی زانستییە، كە ئامانجی سەرەكی ئەنجامدانی بریتییە لە ناساندنی تایبەتمەندییە ئاووهەواییەكانی ناوچەكە و شیكردنەوەی كاریگەری دیاردەی وشكی ئاووهەوای لەسەر گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەكی و دیاریكردنی بڕی گۆڕانكارییەكان لەڕوپۆشی ڕوەكی لە ناوچەی دەربەندیخان، ئەمەش لە ڕێگەی شیكردنەوەی وێنەی مانگەدەستكردەكان و زانیارییە ئامارییە ئاووهەوایەكانی ناوچەكە، بە بەكارهێنانی میتۆدێكی كاریگەر بە ناوی (Object Based Image Analysis) كە تیایدا زانیارییە شوێنی و شەبەنگییەكان (Spatial and Spectral information) بەیەكەوە كۆكراونەتەوە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەكانی توێژینەوەكە بە شێوەیەكی دروست و ورد. هەڵسەنگاندنی زانستی ورد (Accuracy Assessment) بۆ ئەنجامەكانی توێژینەوەكە كراوە، پاشان شیكردنەوەی زانستی بۆ ئەنجامە بەدەستهاتووەكان كراوە لە پێناو دەرخستنی پەیوەندی نێوان وشكی و گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەكی.ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەگشتی ناوچەی لێكۆڵینەوە ناوچەیەكی نیمچە شێدارە، لەگەڵ ئەوەی چەند جارێك وشكی ئاووهەوای بە خۆیەوە بینیوە، و هەروەها ئەنجامی هەڵسەنگاندنی وردی پشتڕاستی وردی و كاریگەری میتۆدی بەكارهێنراو دەكاتەوە و ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەنجامەكان بڕوا پێكراون بەو پێیەی تێكڕای وردی بۆ سەرجەم قۆناغەكانی توێژینەوەكە لە نێوان 92.9% بۆ 93.32% بووە. لە شیكردنەوەی پەیوەندی دیاردەی وشكی و گۆڕانی پشتێنەكانی ڕووەكی سروشتی، كاریگەری دیاردەی وشكی ئاووهەوای سەلمێنراوەمیتۆد و ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە دەكرێت ببێت بە بنچینەیەكی گرنگ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەسەر سەرجەم ڕووبەری هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت، بۆ ئەوەی توێژەران و لایەنی پەیوەندیدارەكان و هەروەها پلاندانەران سوود لە ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ببینین بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵانگارییە ژینگەی و ئاووهەواییەكان بە باشترین شێوە.