اسماعیل عبدالله اومر؛ كهیفی پیرداود عمر؛ كامل حبیب رشید
پوخته
ههڵمهتی خاچ دروشمەکان لە ساڵی (١٠٩٥) لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کریستیانەکان لە شارەدێی کلێرمۆنتی ...
زیاتر بخوێنەوە
ههڵمهتی خاچ دروشمەکان لە ساڵی (١٠٩٥) لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کریستیانەکان لە شارەدێی کلێرمۆنتی فەڕەنسا دەستیپێکرد, ھۆکاری دەستپێکردنی شهرهکانی خاچ دروشمی فرە لایەنەیە وئەنجامەکانیش ھەمەچەشن بوون. ههڵمهتەكه ھۆکاری سەربازیی، سیاسی، ئابووری ھەبووە. ههڵمهتی خاچ دروشمەکان کە بە سهختترین قۆناغەکانی مێژوو دادەنرێ، سهڵجووقیهكان رووبەڕووی ھێرشی مهسیحیهكانی ئهوروپا بوونەوە بە تایبەتی فەڕەنسییەکان. گرووپی خاچ دروشمەکان له شهری خاچ دروشمی یهكهم بە سەرکردایەتی قهشه پییری لی ئێرمیت، لە نزیک ئیزنیک لەلایەن برای کلچ ئارسلانی یەکەم لەناوبردران. لە دوای ئەم گرووپەی خاچ دروشمەکان ، سوپایەکی دیکە کە لە گشت سوارچاکان، بەگ، فەرماندەكانی كه چەک بەدەستبوون لە ئەورووپا، ھاتنە نێو خاکی ئانادۆڵهوه. شای فەڕەنسا، لویسی حەوتەم وئیمپراتۆری ئەڵمانیا، کۆنرادی سێیەم کە بەشداریان لە ههڵمهتی خاچ دروشمی دووەم کردبوو، ھەریەکەیان بە رێگەی جیا چوونە نێو خاکی ئانادۆڵهوه. ئیمراتۆری ئەڵمانیا لەلایەن سوڵتانی سەلجوقییەکان، مەسعودی یەکەم تووشی شکستێکی گەورە ھات، بە ئەستەم توانی ژیانی خۆی رزگاربکات ولەو کاتەدا پەنای بۆ ئیزنیک برد. لەم ماوەیەدا بە درێژای (200) ساڵ، خاچ دروشمەکان ھەندێک جار سوپایان بۆ رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ناردووە وپەیوەندی بازرگانیشیان بەھێزتر کردووە. لە ماوەی ساڵەکانی(1291-1905) بە کۆی گشتی ھەشت ھەڵمەتی خاچ دروشمەکان ئەنجامدراوە ولەم ژمارەیان سێ دانەش کە بە گەورەترین ھەڵمەتەکان دانراوە بە نێو خاکی ئانادۆڵ تێپەرکراوە. چوارەمینیان بەرەو شاری قسطنطینه بووە. پێنجەمین وھەڵمەتەکانی دیکەش بە شێوەی ھێرش بوون بۆ سەر رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست كه وولاتی میسر وکەناراوەکانی میسر بوون.