دةرون عبدالرحمن صالح
پوخته
زانستی زمانی دركپێكردن بەنوێترین تیۆریی زانستی لەبواری زمانەوانیدا دادەنرێت، كە گرنگی بەلایەنی ...
زیاتر بخوێنەوە
زانستی زمانی دركپێكردن بەنوێترین تیۆریی زانستی لەبواری زمانەوانیدا دادەنرێت، كە گرنگی بەلایەنی هزری و پڕۆسە ئاوەزییەكان و توانادركپێكراوەكان لەپڕۆسەی شیكردنەوەی ئاخاوتندا دەدات، بەشێوەیەكی نوێ و زانستییانە. ئیدیەمیش یەكێكە لەو بوارانەی زمان، كە پەیوەندییەكی توندوتۆڵ و بەهێزی بەتوانا دركپێكراوەكانەوە هەیە، كە هەر پێنج هەستەوەرە سەرەكییەكە دەگرێتەوە، ئەوانیش بریتیین لەهەستی (بینین، بیستن، بەركەوتن، تامكردن و بۆنكردن)، بەئاشكرا هەست بەڕەنگدانەوەی هەستەوەرەكان لەئەزمونكردنی جیهانی دەرەوە لەلایەن ئاخێوەرەوە دەكرێت، و پاشان دووبارەكردنەوەی لەلایەن قسەپێكەرانی كۆمەڵەوە. ناونیشانی توێژینەوەكە بریتییە لە (ئیدیەم لەڕوانگەی زانستی زمانی دركپێكردنەوە)، لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیكردنەوەو لێكدانەوە بۆ (ئیدیەم) لەڕوانگەی توانادركپێكراوەكانەوە، كەبریتییە لەهەستەوەرەكان، لەگەڵ تیۆری(تۆڕی سیمانتیكی)، كە یەكێكە لەبابەتە گرنگەكانی سیمانتیكی دركپێكردن بكرێت، كە لەواتای وشە دەكۆڵێتەوە. كەواتە بەشێوەیەكی كارەكی كار لەسەر تێگەیشتن و لێكدانەوە لەئیدیەم لەڕوانگەی هەستەوەرەكانەوە دەكەین، پاشان پەیوەست بەتیۆری تۆڕی سیمانتیكییەوە، كرۆكەواتاو توێكڵەواتای وشەكانی ناو ئیدیەم شیدەكەینەوە.