جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ر

Department of Kurdish Language, College of Education, University of Garmian

پوخته‌

به‌رهه‌مى نووسه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌ فیکرى و کلتوریانه‌یه‌،که‌له‌ نێو کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌،نووسه‌ر ناتوانێت خۆی دووره‌ په‌رێز بگرێت له‌ ڕووداوه‌کانى ده‌وروبه‌رى ،ڕاستیه‌کانى هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێک ڕاسته‌خۆ کاریگه‌رى ئاشکراى هه‌یه‌ له‌سه‌ر بیرى نووسه‌راندا.ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵدانێکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ و شیکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ى به‌رهه‌مى بیری نووسه‌ر له‌ بوارى نووسینى ڕۆماندا ،چونکه‌ ڕۆمان بارودۆخ و پێداویستییه‌کانى سه‌رده‌مه‌که‌ى ده‌گێرێته‌وه‌ و په‌یوه‌ست بوونى به‌ به‌ها نوێیه‌کانه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ڕۆمان ،واته‌ ڕۆمان به‌ زۆری ڕه‌نگدانه‌وه‌ى واقیعى کۆمه‌ڵگه‌که‌یه‌تى ئه‌مه‌له‌ لایه‌ک، له‌ لایه‌کى تریشه‌وه‌ ڕۆمان له‌گه‌ڵ گۆراندا هاوکاته‌ هه‌ر گۆرانکارییه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ ڕووبدات ئه‌وا ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى سه‌رهه‌ڵدانى ڕۆمان  یان جۆرێک له‌رۆمان هه‌یه،‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌دوو به‌ش و پێشه‌کى و ئه‌نجام و ناوى لیستى سه‌رچاوه‌کان پێکهاتووه‌،بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ڕێبازى وه‌سفی شیکارى به‌ پێویست زانرا ئامانجى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ‌هه‌وڵێکه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى ژن له‌ ناو ڕۆمانه‌که‌دا و ده‌رخستنى ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى که‌ ڕووبه‌ڕووى ئافره‌ت ده‌بێته‌وه‌ به‌ هۆی که‌لتوور و داب و نه‌ریتى کۆمه‌ڵگاوه‌ به‌شی یه‌که‌م به‌ ناونیشانى (ڕه‌هه‌نده‌ سۆسێۆلۆژییه‌کان و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ ڕۆماندا )که‌  له‌ دوو ته‌وه‌ر‌پێکهاتووه‌ وته‌وه‌ر‌ى یه‌که‌م له‌ ژێرناونیشانى (ڕه‌هه‌نده‌ سۆسیۆلۆژییه‌کانى ڕۆمان) ته‌وه‌رى دووه‌م به‌ناونیشانى (بابه‌ت و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ ڕۆماندا وه‌کو(په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تى،دوورکه‌وتنه‌وه‌،نامۆبوون،کێشه‌ى ئافره‌تان،لادانى کۆمه‌ڵایه‌تى)،که‌ له‌م به‌شه‌دا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى هه‌وڵ دراوه‌ باس له‌ کێشه‌ى  ئافره‌ت کراوه‌ به‌ گشتى وله‌ ڕۆمان به‌ تایبه‌تى، هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌میش له‌ ژێرناونیشانى(خوێندنه‌وه‌ و ده‌رکه‌وته‌کانى ژن له‌ناو ڕۆمانه‌که‌دا)که‌ له‌ دوو ته‌وه‌ره پێکهاتووه‌ ته‌وه‌ر‌ى یه‌که‌م له‌ژێر ناونیشانى (ده‌رکه‌وته‌کانى ئافره‌ت له‌ده‌قی ڕۆمانه‌که‌دا وه‌کو(پێگه‌ى ئافره‌ت،ئافره‌ت  وه‌کو خۆشه‌ویست،سه‌رزه‌نشتکردنى ئافره‌ت،ئافره‌ت وه‌ک جه‌سته‌و جوانى ،کێشه‌ى ئافره‌ت .............هتد ته‌وه‌رى دووه‌میش خوێندنه‌وه‌یه‌کى گشتى بۆ ده‌قی ڕۆمانه‌که‌  له‌کۆتای توێژینه‌وه‌که‌دا  ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى  که‌ توێژینه‌وه‌که‌ به‌ده‌ستى هێناوه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پوخته‌ى باسه‌که‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بی و ئینگلیزى خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى  که‌ توێژینه‌وه‌که‌ سوودى لێ وه‌رگرتوون.

1 - تیورى ئه‌ده‌ب، د.شکرى عزیز ماچى ،  و ،پ . ى . د . سه‌ردار ئه‌حمه‌د گه‌ردى ، چاپى یه‌که‌م هه‌ولێر 2010.

2-   ده‌رباره‌ى رۆمان و چیرۆک ، حمه‌ که‌ریم عارف، چاپی یه‌که‌م ،  2007.

3-   رۆمان و پیشه‌ى نوسینى  رۆمان ، ئه‌دوارد بڵڤن ، دایاناداو یتهاید ، ئه‌ژى گۆران  له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ بۆ کوردى  و عه‌ره‌بى سامى محمه‌د  به‌غداد 1982.

4- ژن له‌ به‌رده‌م قه‌یرانه‌کاندا ، سۆزان جه‌ماڵ ، سلێمانى  2004 .

 -5سه‌رهه‌ڵدانى رۆمانى ئینگلیزى ، ئه‌یات وات ، و . له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ ڕه‌ووف بێگه‌رد چاپى دووه‌م سلێمانى 2009.

6- گه‌رانه‌وه‌ له‌ واقعه‌وه‌ بۆ خه‌یاڵ ،عه‌تا قه‌ره‌داغی،سلێمانى ، 2004.

نامه‌ى ماسته‌ر

7-  ئافره‌ت له‌ رۆمانى ئافره‌تانى کوردا ( 2000 ــ 2009 ) سمیه‌ نجیب خلیل  هه‌ولێر 2010.

8-  ڕه‌هه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ ڕۆمانه‌کانى  ( عه‌تا نه‌هایى ) دا ، حه‌سه‌ن یوسف که‌ریم هه‌ولێر  2008.

گۆڤاره‌کان

9- پێناسه‌ى ڕۆمانى نوێ و هێزله‌ ده‌قه‌کاندا،عه‌بدوڵلا سه‌رج، گۆڤارى ڕامان ،  ژماره‌ 166 له‌ 5 / 3 / 2011

10- ده‌ورى ژن له‌ چه‌ند ده‌قێکى ئه‌ده‌بی زاره‌کى و نویساریدا، عومه‌ر محمدى گۆڤارى ڕامان ،   ژماره‌  195 له‌  5 /8/ 2013.

11- ڕۆمانى کوردى له‌ کوردستانى ئێران، هاشم ئه‌حمه‌د زاده‌ ، گۆڤارى ڕامان ،  ژماره‌  107 له‌ به‌روارى 5 /4 /2006.

12- ڕۆمان به‌ واتاى ژانرى ئه‌ده‌بی و دامه‌زراوى کۆمه‌ڵایه‌تى ،میشێل زرافا، و- عه‌تا جه‌مالی  ، گۆڤارى ڕامان ،  ژماره‌  107 له‌ به‌روارى 5 /4 /2006.

13- کۆمه‌ڵناسی سیاسی ،د.ئیبراهیم ئه‌براش ،و- حیکمه‌ت نامیق گۆڤارى ڕامان ، ، ژماره‌  107 له‌ به‌روارى 5 /4 /2006