مەرجەکان و یاساکانی ناردنی توێژینەوە
۱- له‌گۆڤاری زانکۆی گه‌رمیاندا توێژینه‌وه زانستییه‌کان له‌بواره‌کانی (زمان و زانسته مرۆییه‌کان)دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، به‌مه‌رجێک پێشتر بڵاونه‌کرابێته‌وه یاخود پێشکه‌ش نه‌کرابێت بۆ بڵاوکردنه‌وه.
٢- ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی پێشکه‌ش ده‌کرێن، به‌نهێنی له‌لایه‌ن دوو هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری پسپۆری بواره‌که له‌ناوه‌وه یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت.
۳- توێژینه‌وه‌کان به‌زمانی (کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ) به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه:
- بۆ زمانی کوردی پێویسته فۆنتی (Unikurd jino) به‌کاربهێنرێت به قه‌باره‌ی (16)ی تۆخ (bold) بۆ ناونیشانه‌کان و قه‌باره‌ی (14) بۆ مه‌تن.
- بۆ زمانی عه‌ره‌بی پێویسته فۆنتی (Simplified Arabic) به‌کاربهێنرێت به قه‌باره‌ی (16)ی تۆخ (bold) بۆ ناونیشانه‌کان و قه‌باره‌ی (14) بۆ مه‌تن.
- بۆ زمانی ئینگلیزی پێویسته فۆنتی (Tim New Roman) به‌کاربهێنرێت به قه‌باره‌ی (16)ی تۆخ (bold) بۆ ناونیشانه‌کان و قه‌باره‌ی (14) بۆ مه‌تن.
٤-پێویسته له‌سه‌ر توێژه‌ر له‌کاتی نوسینه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا پابه‌ندبێت به‌م ڕیزبه‌ندییه: [ناونیشانی توێژینه‌وه، ناوی سیانی توێژه‌ر / توێژه‌ران، پوخته‌ی توێژینه‌وه، کلیله وشه] دواتر ناوه‌ڕۆکی توێژینه‌وه‌که، ده‌رئه‌نجام و ڕاسپارده‌کان، په‌راوێزه‌کان، و لیستی سه‌رچاوه‌کان، هه‌روه‌ها توێژه‌ر ئازاده له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و زمانه‌ی که توێژینه‌وه‌که‌ی پێدهنوسێت.
له‌کۆتایی هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ک که به‌زمانی کوردی نووسرابێته‌وه پێویسته پوخته‌ی توێژینه‌وه‌که به‌هه‌ر دوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بنووسرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌که به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسرابێته‌وه پێویسته پوخته‌ی توێژینه‌وه‌که به‌هه‌ر دوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بنووسرێنه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ک به‌زمانی ئینگلیزی نووسرابێته‌وه پێویسته پوخته‌ی توێژینه‌وه‌که به‌هه‌ر دوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی بنووسرێنه‌وه.
٥- له‌کاتێکدا توێژه‌ر / توێژه‌ران ناو له سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌که ده‌نووسێت، پێویسته هێمایه‌کی ژماره‌یی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی دابنێت و له‌خواره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌که‌دا ئه‌م زانیارییانه تۆمار بکات: (نازناوی زانستی، به‌شی زانستی، کۆلێج، زانکۆ، پارێزگا، ئیمێڵ، ژماره مۆبایل) .
٦- پێویسته توێژینه‌وه‌که له(25) لاپه‌ڕه زیاتر نه‌بێت.
7-پێویسته پوخته‌ی توێژینه‌وه‌که له(150) وشه بۆ (250) وشه پێکهاتبێت، هه‌روه‌ها کلیله وشه‌کان له‌نێوان (3-5) وشه بن.
8-پێویسته سه‌رچاوه و ئاماژه‌کان له‌کۆتایی توێژینه‌وه‌که‌دا ڕاسته‌وخۆ له‌دوای ده‌رئه‌نجامه‌کانه‌وه تۆماربکرێن، نه‌ک له‌په‌راوێزی لاپه‌ره‌کاندا.
9- پێویسته بۆ هه‌رچوار لای لاپه‌ڕه‌که (2)سم به‌جێبهێڵرێت و دووری نێوان دێڕه‌کان (1)سم بێت.
١0-پێویسته توێژه‌ر بۆ نووسینه‌وه‌ی ئایه‌تی قورئانی پیرۆز به‌رنامه‌ی (مصحف المدینة النبویة) به‌کاربهێنێت.
11. بڕی تێچووی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ک بریتییه له (150000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دیناری عێراقی.