جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی زمانی کوردی، کۆلێژ پەروەردە، زانکۆ گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

2 بەشی زمانی کوردی، کۆلێژ پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆ سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق

10.24271/garmian.2024.1106

پوخته‌

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانی(فه‌زائاوه‌زییه‌كان، چه‌مك و بنه‌ما له‌ زمانی كوردیدا)یه‌‌، هه‌وڵێكه‌ بۆ خستنه‌ڕووی  په‌سنی بنه‌ماكانی تیۆری فه‌زائاوه‌زییه‌كان‌ له‌ زمانی كوردیدا. یه‌كێك له‌ بواره‌ دیاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زمانه‌وانی دركپێكردن، تیۆری فه‌زائاوه‌زییه‌كانه‌، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن (Fauconnier)ه‌وه‌ له(80)كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، له‌سه‌ر بنه‌مای دانه‌بڕاوی سیمانتیك و پراگماتیك له‌یه‌كتر، وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی قوتابخانه‌ی دركپێكردن، خرایه‌ڕوو. تیۆرییه‌كه‌ كار له‌سه‌ر چۆنییه‌تی بنیاتنانی واتا و ڕاڤه‌كردنی واتای شاراوه‌ی ده‌ربڕاوه‌كان ده‌كات و بنیاتنانی واتا له‌ ئه‌نجامی به‌كارهێنانی زمان له‌ ده‌وروبه‌ردا داده‌نێت. فه‌زائاوه‌زییه‌كان به‌شێكی فه‌زاچه‌مكییه‌كانن، هه‌ڵگری زانیاری تایبه‌تن و له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژییه‌ كه‌لتووری و پراگماتیكی و زمانییه‌كان، زانیاری نوێ به‌ده‌ستده‌هێنن، بنه‌مای پێكهاتنیان و په‌یوه‌ندییه‌ بنیاتنراوه‌كان له‌نێوان فه‌زائاوه‌زییه‌كان، توانای دروستكردنی واتاگه‌لێكی بێسنور و لێكدانه‌وه‌ و ڕاڤه‌كردن و له‌ ئه‌نجامدا فه‌زای ئاوه‌زی جیاواز ده‌ستده‌خه‌ن. بنیاتنانی فه‌زای ئاوه‌زی نوێش، به‌ چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه‌ كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ی زمانی، كه‌ به‌ پێكهێنه‌ره‌فه‌زاییه‌كان ناسراون، ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها فراوانكردنی دروسته‌ی زمانی و ده‌ربڕینه‌كان، فراوانبوونی فه‌زاكانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

تیۆری فه‌زائاوه‌زییه‌كان، چه‌مك و بنه‌ما له ‌زمانی كوردیدا

نوسه‌ران [English]

  • کەژاڵ محمد 1
  • بێستون احمد 2
  • دارا محمد 1

1 بەشی زمانی کوردی، کۆلێژ پەروەردە، زانکۆ گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

2 بەشی زمانی کوردی، کۆلێژ پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆ سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌ [English]

This article with the title (mental spaces, concepts and principles in the Kurdish language) is an attempt to present the principles of the theory of mental spaces in the Kurdish language. One of the most prominent research areas in cognitive linguistics is the theory of mental spaces, which was first presented by Fauconnier in the 1980s based on the inseparability of semantics and pragmatics studies as a basic principle of cognitive linguistics. This theory works on how to construct meaning and interpret the hidden meaning of expressions and interprets the formation of meaning as a result of using language in context. Mental spaces are part of conceptual spaces, based on cultural, pragmatics and linguistic strategies, the basis of their formation and the relationships or adaptations created between mental spaces, the ability to create unlimited meaning and interpretations, they carry specific information and create new information. And as a result different mental spaces. The emergence of new mental spaces occurs for several reasons, including a number of linguistic units known as space builders. Also, the expansion of linguistic structures and phrases also leads to the expansion of spaces.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • Mental
  • Mental space
  • conceptual space
  • networks of mental spaces
  • space builders