جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

بەشی جوگرافیا،کۆلێژى په‌روه‌رده‌،زانکۆی گه‌رمیان عێراق کوردستانی هەرێمى كوردستانى عيَراق

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە لەبواری تایبەتمەندی مۆرفۆمتری و پەیوەندی بەدروستبوونی دیاردەی لافاو لەئاوزێڵی دۆڵی قۆرەتوودا كراوە، و تێیدا پشت بە فایلی مۆدێڵی بەرزی و نزمی (DEM-12.5m)ی ناوچەی لێكۆڵینەوە بەستراوە، و بەپرۆگرامی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەكان (Arc Map GIS 10.8) شیكردنەوەی بۆ كراوە، ئاوزێڵی دۆڵی قۆرەتوو لەناوچەیەكی شاخاوی پارێزگای كرماشانی وڵاتی ئێرانەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەی نیمچە شاخاوی خاكی هەرێمی كوردستان، لەناحیەی قۆرەتووی قەزای خانەقینی سەربە ئیدارەی گەرمیان لەپلەی شەشەمیدا دەڕژێتە ڕووباری سیروانەوە، و یەكێكە لە لقەڕووبارییە هەمیشەییە ئاوپێدەرەكانی ڕووباری سیروان، ئاوزێڵی دۆڵی قۆرەتوو دەكەوێتە نێوان هەردوو ئاوزێڵی هەواسان لەباكورەوە و ئاوزێڵی ئەڵوەند، ئامانج لەم توێژینەوەیە شیكردنەوەی تایبەتمەندییە مۆرفۆمترییەكانی ئاوزێڵی دۆڵی قۆرەتوو، و كاریگەرییان لەسەر دروستبوونی دیاردەی لافاو، بەمەبەستی دیاریكردنی ڕادەی مەترسی ئەم دیاردەیە و ڕێگاكانی كۆنترۆڵكردنی، توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە ئاوەزێڵی دۆڵی قۆرەتوو شێوەی درێژكۆڵەیی وەرگرتووە، و سەرجەم تایبەتمەندییە مۆرفۆمتركانی ئاوزێڵەكە ئاماژەن بۆ كەمی ڕوودانی لافاو، بەتایبەت ڕوودانی لافاوی لەناوكاو لەئاوزێڵی دۆڵی قۆرەتوو و ئاوزێڵە لاوەكییەكانی جگە لەساڵانی باراناوی.     

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Morphometric Properties Analysis of the Qoratu Watershed and Its Impact on the Occurrence of the flood phenomenon

نوسه‌ران [English]

  • Azzadeen Darwish
  • Hemin M. Amin

Geography Department، College of Education، University of Garmian، Iraq Kurdistan Kurdistan Region of Iraq

پوخته‌ [English]

This research is in the field of morphometric properties and their relationship to the occurrence of the flood phenomenon in the Qoratu watershed. It depended on digital elevation models (DEM-12.5m) for the study area, and analyzed in (Arc Map GIS 10.8) software. The Qoratu watershed extends in the mountainous area of Kermanshah governorate in the State of Iran to a semi-mountainous area in the territory of Kurdistan Region, and in the Qoratu district belonging to Garmian administration in its sixth order, it flows into the Sirwan River, which is one of the continuous tributaries to feed the Sirwan river. The watershed is located between the Abbasan watershed in the north and Alwand in the south, This research aims to analyze the morphometric properties in the Qoratu watershed and its impact on the occurrence of the flood phenomenon, in order to determine the extent of the seriousness of this phenomenon and ways to control it. The research reached a set of results, the most important of which is, the overall shape of the watershed takes a rectangular shape, and based on the morphometric properties, the possibility of sudden flooding in the watershed and its secondary watersheds is slight.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • Morphometry
  • Qoratu Watershed
  • Flooding Phenomenon
  • Hydrological Value