جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ر

Department of Kurdish, College of Education, University of Charmo

پوخته‌

         لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە، لایەنێکى گرنگى بابەتێکى بنەڕەتیی لە زمانى کوردیدا بخرێتەڕوو، کە ئەویش (ڕەگى کردار)ە، دیارە ڕەگى کرداریش وەک مۆرفیمێکى بەندى تەوەرەیی، بە بۆچوونى ئەم توێژینەوەیە ئەو لەبارێتى و نەرمییەى تێدایە، کە وەک بەشێکى بنجیی و بنەڕەتیی بتوانێت ڕۆڵى لە دروستکردن و داڕشتنى دەیان وشەى نوێدا بۆ دەوڵەمەندکردنى فەرهەنگى زمانى کوردى هەبێت، ئەم توێژینەوەیە لەسەر بنەماى تیۆرى (ڕێزمانى بەرهەمهێنان – مۆرفۆلۆژیی بەرهەمهێنان) کاردەکات، لە توێژینەوەکەدا ڕێبازیی پەسنى شیکاریی – ئاماریی پەیڕەوکراوە، واتە وشە و داتا وەرگیراوەکان (لێکدراو و داڕێژراو)ەکان، کە ڕەگى کردار تیایاندا مۆرفیمى بنجیی و ڕۆنەریی ئەو جۆرە وشانەیە، بە بنەما وەرگیراون و پاشان لە ڕێگەى خستنەڕووى خشتە و ئامارى بەبەرهەمییانەوە، ڕۆڵى بەرهەمداریى ڕەگى کردار لە بەرهەمهێنانى وشەى (لێکدراو و داڕێژراو)دا بۆ فەرهەنگى زمان خراوەتەڕوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان