%0 Journal Article %T بەبەرهەمیی ڕەگى کردار لە ڕۆنانى وشەى نوێدا %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Mustafa, Mustafa Raza %D 2020 %\ 04/01/2020 %V 7 %N 1 %P 1-24 %! بەبەرهەمیی ڕەگى کردار لە ڕۆنانى وشەى نوێدا %K بەبەرهەمیی %K ئامار %K بەربەرهەمیی ڕەگى کردار %K وشەى لێکدراو و داڕێژراو %R 10.24271/jgu.2020.108237 %X          لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە، لایەنێکى گرنگى بابەتێکى بنەڕەتیی لە زمانى کوردیدا بخرێتەڕوو، کە ئەویش (ڕەگى کردار)ە، دیارە ڕەگى کرداریش وەک مۆرفیمێکى بەندى تەوەرەیی، بە بۆچوونى ئەم توێژینەوەیە ئەو لەبارێتى و نەرمییەى تێدایە، کە وەک بەشێکى بنجیی و بنەڕەتیی بتوانێت ڕۆڵى لە دروستکردن و داڕشتنى دەیان وشەى نوێدا بۆ دەوڵەمەندکردنى فەرهەنگى زمانى کوردى هەبێت، ئەم توێژینەوەیە لەسەر بنەماى تیۆرى (ڕێزمانى بەرهەمهێنان – مۆرفۆلۆژیی بەرهەمهێنان) کاردەکات، لە توێژینەوەکەدا ڕێبازیی پەسنى شیکاریی – ئاماریی پەیڕەوکراوە، واتە وشە و داتا وەرگیراوەکان (لێکدراو و داڕێژراو)ەکان، کە ڕەگى کردار تیایاندا مۆرفیمى بنجیی و ڕۆنەریی ئەو جۆرە وشانەیە، بە بنەما وەرگیراون و پاشان لە ڕێگەى خستنەڕووى خشتە و ئامارى بەبەرهەمییانەوە، ڕۆڵى بەرهەمداریى ڕەگى کردار لە بەرهەمهێنانى وشەى (لێکدراو و داڕێژراو)دا بۆ فەرهەنگى زمان خراوەتەڕوو. %U