ئارام عمر علی؛ سروه طاهر علی؛ په‌ری عمر علی
پوخته
ئەم توێژینەوەیە، به ناونیشانى (ڕۆڵی ئاین و زه‌مینه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی شیعری کلاسیکی کوردی(نالی) به ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە، به ناونیشانى (ڕۆڵی ئاین و زه‌مینه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی شیعری کلاسیکی کوردی(نالی) به نموونه)، هەوڵێکە بۆ خستنه‌ڕووی قۆناغه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی شیعری کلاسیکی کوردی، توێژینه‌وه‌که به‌شێک له‌و هۆکارو فاکته‌رانه ده‌ستنیشانده‌کات که ڕۆڵیان هه‌بووه له‌و قۆناغبه‌ندییه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی شیعری کلاسیکی کوردی، هاوشان به شیعری کلاسیکی گه‌لانی تر له‌سه‌رده‌می خۆیدا، به‌تایبه‌ت که سیستمی فێربوون له‌و ساتانه‌دا خۆی له زانست و خوێندن و نووسین و ڕۆشنبیری ئاینیدا ده‌بینییه‌وه، له ڕێگای ڕۆشنبیری ئاینه‌وه، که‌مه‌به‌ست لێی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، شاعیرانی کورد به هونه‌ره‌کانی ڕه‌وانبێژی و کێشی عه‌روز و قاڵبه‌کانی شیعر‌و هونه‌ره‌کانی تر ئاشنابوون و ده‌رئه‌نجام بۆ نێو ئه‌ده‌بی کوردی کاریگه‌رییان هه‌بووه له داهێنان و خولقاندنى شیعری به‌رزو به‌پێزدا، کاریگه‌ری ئه‌و شارستانییه‌ته له‌سه‌ر ڕوخسار‌و ناوه‌ڕۆکی شیعری کلاسیکی کوردی هۆکاربووه، ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر به‌تایبه‌ت پێشکه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت.