Bzhwean Muhammed
پوخته
زمان گرنگییەکى لەڕادەبەدەری هەیە لەژیانى مرۆڤدا, تەنها مرۆڤ دەتوانێت زمان بەواتا فراوانەکەى بەکاربهێنێت ...
زیاتر بخوێنەوە
زمان گرنگییەکى لەڕادەبەدەری هەیە لەژیانى مرۆڤدا, تەنها مرۆڤ دەتوانێت زمان بەواتا فراوانەکەى بەکاربهێنێت و لە بونەوەرەکانى خوارخۆی جیابکاتەوە، زۆرجار مرۆڤ بەمەبەستى خۆپاراستن و مانەوە یان ڕێونکردن و شاردنەوەى شوێنپێی کارو کردەوەکانى لەدەوروبەرو کۆمەڵەکەى، چەمکەکانى ئاوەزیی، بەتایبەتیی بەتایبەتیی ئەو چەمکانەى لەبەر هەرهۆیەک بێت جێگەی مەترسین بۆ خودى خۆی و بەرامبەرەکانى لە فۆڕمى زمانی گشتییدا دادەڕێژێت و دەریدەبڕێت، ئەگەر لەڕستەدا تەلیسمە جیاواز و ئاڵۆزەکانى گشتێتیی و دۆزینەوەى فۆڕمە ئاوەزییە ڕاستەقینەکانى چەمکە ڕووتەکانى ئەم چەمکە گشتییانە لەخودى زماندا لێکۆڵینەوەیان تێدا نەکرابێت، ئەوا ناتوانرێت بەئاسانیی بەرەو تایبەتێتیی ببرێن، هەربۆیە گشتێتیی کۆمەڵە داتایەکی مارکەلێنەدراون و خەزنکردنیان ئاسانترە، لەبەر ڕۆشنایی وشەکانى زماندا بەڕوونى دیارە، کە زمانى مرۆڤ لەهەموو ئاستەکاندا دەربڕی گشتێتییە، بۆیە گشتێتیی گرنگە لەهەردوو ئاستی زمانگرتن و زمانپژاندا، ئەویش بەو مانایەى لەسەرەتادا فێربوون و زمانپژاندن بەگشتێتییەوە دەبەسترێتەوە. هەروەها مارکەلێدان / نیشانەکردن، کە مەبەستی سەرەکیی توێژینەوەکەیە، هەنگاونانە لە گشتێتییەوە بەرەو تایبەتێتیی، واتە چەمکێک لە گشتێتییەکەیدا زانیارییەک یان ناوەڕۆکێکیی فراوانتر دەگەیەنێت لەوشەکانى خوارخۆی، بەو مانایەى مارکەلێدان کردەى تێگەیشتن زیاد دەکات و مارکەلێدان نەبێت پەیوەندییەکان لەگشتێتییدا دەمێننەوە. لەلایەکى تریشەوە ئەو زمانانەى وشەى مارکەلێدراویان کەمە، زیاتر زیاتر پشت بە سیستمى دوپەلکى دەبەستن، کەتێیدا کەموکورتیی فەرهەنگیی لە نواندنى ڕێزمانییەکەیدا بە (مۆرفۆلۆژیی ، سینتاکس) پڕدەکاتەوە، هەروەها لەبەرئەوەى زۆربەى وشەکانى زمان مارکەلێنەدراون، لەچەند ڕێگایەکەوە زمان هەوڵیداوە تایبەتێتیی بە فۆڕمە گشتییەکان ببەخشێت، کە لە درێژەى توێژینەوەکەدا هەنگاوەکان خراونەتەڕوو.