جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
به‌شی جوگرافیا, کۆلێجی په‌روه‌رده, زانکۆی گه‌رمیان
پوخته
پیسبوونی ژینگه له ئێستادا بووه‌ته یه‌کێک له کێشه هه‌ره مه‌ترسیداره‌کان هاوشانی کاره‌ساته سروشتی و
مرۆییه‌کان و زیاتریش جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت,و بووه‌ته فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌کی زۆری
دانیشتوان له‌ناوچه جیاوازه‌کانی جیهاندا,و بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان جۆری نه‌خۆشی کوشنده که مرۆڤایه‌تی
گیرۆده‌یان بووه,هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م کێشه‌یه‌ش مرۆڤ و پراکتیزه‌کردنی چالاکییه جۆراوجۆره‌کانێتی له
پاڵ هه‌ریه‌که له دیارده سروشتیه‌کان و....هتد.
شوێنی جوگرافی شاری که‌لار ده‌که‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه , له‌ڕووی کارگێڕییه‌وه
شاره‌که هاوسنوره له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی ڕزگاری له‌به‌شی ڕۆژئاوای و ڕوباری سیروان له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی و
گوندی به‌رده‌سوور له‌باکوره‌وه‌و گوندی گرده‌گۆزینه له باشورییه‌وه, کۆی گشتی ڕوبه‌ری ناوچه‌ی
توێژینه‌وه ده‌گاته ( 17.3کم 2 ).و شاری که‌لار یه‌کێکه له شاره قه‌ره‌باڵغه‌کان له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه
که‌نزیک بوه‌ته‌وه له (139974) که‌س له‌ساڵی 2017 ئه‌مه‌ش فاکته‌رێکی سه‌ره‌کییه له زیادبوونی دیارده‌ی
پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌که,ئامانجی توێژینه‌وه‌که‌ش ده‌ستنیشانکردنی قه‌باره‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندێتی
کاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌کانی له‌سه‌ر ناوه‌ندی ژینگه‌و ته‌ندروستی مرۆڤ له‌ناوچه‌که‌دا له‌دیدی
دانیشتوانه‌که‌یه‌وه,ئه‌م توێژینه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانیه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی پشتی
به‌ستووه به دیدو ڕاوبۆچوونی دانیشتوانی شاره‌که له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م کێشه‌یه,وه درک کردنیان به پیسبوونی
ژینگه‌ی شاره‌که‌یان بووه‌ته بنه‌مای توێژینه‌وه زانستیه‌که,ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی دابه‌شکردنی فۆرمی ڕاپرسیه‌وه
به‌سه‌ر (300) نموونه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کیدا له‌ناوچه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌رکراو. له‌ئه‌نجامدا به‌وه گه‌یشتین که ژینگه‌ی
شاری که‌لار له دیدی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌یه‌وه له‌ڕووی هه‌ر پێنج جۆره‌که‌ی پیسبوونه‌وه پیسه,و زیادبوونی
دیارده‌که گه‌شتوه‌ته ئاستێک که زۆر به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌کرێت و مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤ
دروست کردووه‌و چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌خوازراویش به‌هۆی پیسبوونه‌وه له هاوڵاتیانی شاره‌که ده‌رکه‌وتووه
له‌ڕووی تێکچوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه.