@article { author = {حمه‌ امین, دڵپاک}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {5}, number = {4}, pages = {25-50}, year = {2018}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.402}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {بارودۆخی ژینگه‌ له‌ شاری که‌لار له‌ڕووی پیسبوونه‌وه‌ له‌ دیدی دانیشتوانه‌که‌یه‌وه‌}, abstract_ku = {پیسبوونی ژینگه‌ له‌ ئێستادا بووه‌ته‌ یه‌کێک له‌ کێشه‌ هه‌ره‌ مه‌ترسیداره‌کان هاوشانی کاره‌ساته‌ سروشتی ومرۆییه‌کان و زیاتریش جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت,و بووه‌ته‌ فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌کی زۆریدانیشتوان له‌ناوچه‌ جیاوازه‌کانی جیهاندا,و بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان جۆری نه‌خۆشی کوشنده‌ که‌ مرۆڤایه‌تیگیرۆده‌یان بووه‌,هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م کێشه‌یه‌ش مرۆڤ و پراکتیزه‌کردنی چالاکییه‌ جۆراوجۆره‌کانێتی له‌پاڵ هه‌ریه‌که‌ له‌ دیارده‌ سروشتیه‌کان و....هتد.شوێنی جوگرافی شاری که‌لار ده‌که‌وێته‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ , له‌ڕووی کارگێڕییه‌وه‌شاره‌که‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی ڕزگاری له‌به‌شی ڕۆژئاوای و ڕوباری سیروان له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی وگوندی به‌رده‌سوور له‌باکوره‌وه‌و گوندی گرده‌گۆزینه‌ له‌ باشورییه‌وه‌, کۆی گشتی ڕوبه‌ری ناوچه‌یتوێژینه‌وه‌ ده‌گاته‌ ( 17.3کم 2 ).و شاری که‌لار یه‌کێکه‌ له‌ شاره‌ قه‌ره‌باڵغه‌کان له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌که‌نزیک بوه‌ته‌وه‌ له‌ (139974) که‌س له‌ساڵی 2017 ئه‌مه‌ش فاکته‌رێکی سه‌ره‌کییه‌ له‌ زیادبوونی دیارده‌یپیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌که‌,ئامانجی توێژینه‌وه‌که‌ش ده‌ستنیشانکردنی قه‌باره‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندێتیکاریگه‌رییه‌ ژینگه‌ییه‌کانی له‌سه‌ر ناوه‌ندی ژینگه‌و ته‌ندروستی مرۆڤ له‌ناوچه‌که‌دا له‌دیدیدانیشتوانه‌که‌یه‌وه‌,ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانیه‌ بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی پشتیبه‌ستووه‌ به‌ دیدو ڕاوبۆچوونی دانیشتوانی شاره‌که‌ له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌,وه‌ درک کردنیان به‌ پیسبوونیژینگه‌ی شاره‌که‌یان بووه‌ته‌ بنه‌مای توێژینه‌وه‌ زانستیه‌که‌,ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی دابه‌شکردنی فۆرمی ڕاپرسیه‌وه‌به‌سه‌ر (300) نموونه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کیدا له‌ناوچه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌رکراو. له‌ئه‌نجامدا به‌وه‌ گه‌یشتین که‌ ژینگه‌یشاری که‌لار له‌ دیدی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌یه‌وه‌ له‌ڕووی هه‌ر پێنج جۆره‌که‌ی پیسبوونه‌وه‌ پیسه‌,و زیادبوونیدیارده‌که‌ گه‌شتوه‌ته‌ ئاستێک که‌ زۆر به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌کرێت و مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤدروست کردووه‌و چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌خوازراویش به‌هۆی پیسبوونه‌وه‌ له‌ هاوڵاتیانی شاره‌که‌ ده‌رکه‌وتووه‌له‌ڕووی تێکچوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه‌.}, keywords_ku = {}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_67433.html}, eprint = {} }