جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 به‌شى شوێنه‌وار / زانکۆى سلێمانى
2 بةشى زانستة کؤمةلاَیةتیةکان / زانکؤى سلیَمانى
پوخته
خانه‌قین له‌ناو سه‌رچاوه‌کانى مه‌عریفه‌ى مێژووى شارستانیه‌تى ئیسلامى، له ته‌واوى سه‌رده‌مه‌کاندا وه‌ک ناوى باژێڕێکى ئاوه‌دان و ناوچه‌یه‌کى ستراتیجى گرنگ له‌ته‌واوى سه‌رده‌مه جیاوازه‌کان له هه‌ڵاوێردى ڕووداوه‌کانى مێژووى مسوڵمانان و سه‌ده‌کانى ناوه‌ڕاست ڕۆڵ و گرنگى و پێگه‌ى دیارى هه‌بووه، ئه‌مه‌ش که‌م تا زۆر کاتێک به‌و سه‌رچاوانه‌دا ڕۆده‌چیت ئاشکراده‌بن، که‌چى ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌م شاره تا ئێستا وه‌ک پێویست و تایبه‌تمه‌ند نه‌بوه‌ته جێگه‌ى تێڕامانى مێژوونووسان و لێکۆڵه‌ره‌وانى بوارى مێژوو به‌دیوێکى ئه‌کادیمیدا، ئه‌م شاره‌یان وه‌ک پێویست نه‌ناساندووه و به‌جۆرێک وا دێته پێشچاو که شارێکى بچوک و نا ئاوه‌دان و بێ ناو بووبێت له مێژوودا .
لێره‌وه‌یه گرنگى ئه‌م لێکۆڵینهوهیهى ئێمه به‌دیار ده‌که‌وێت کاتێک هه‌وڵمانداوه به خۆبه‌دوور گرتن له سه‌رچاوه نوێیه‌کان و ڕۆچوون له سه‌رچاوه ڕه‌سه‌نه‌کانى مه‌عریفه‌ى شارستانیه‌تى ئیسلامى، ئه‌مه‌ش تا ناوه‌ڕۆکى بابه‌ته‌که‌مان له‌گه‌ڵ ناونیشانه زانستیه‌که‌ى یه‌کانگیربێته‌وه و لێره‌وه هه‌وڵمانداوه ناو و پێگه‌ى خانه‌قین له‌و مێژووه‌دا به‌درێژایى سه‌ده‌کانى ناوه‌ڕاست به‌ده‌ربخه‌ین، به‌مه‌ش وه‌ک بیلۆگرافیایهک هاتووین به‌باسى ڕووداوه‌کانى ئه‌و مێژووه پێگه‌ى شارى خانه‌قینمان باسکردووه .
ئومێد ده‌که‌ین ئه‌مه سهرتایهکى کارى ببلۆگرافى نوێ بێت بۆ به‌ده‌رخستنى پێگه‌ى باژێڕى خانه‌قین له‌سه‌ده‌کانى ناوه‌ڕاست و به‌دواى ئه‌م کاره‌ى ئێمه‌دا زیاتر سه‌رنجى لێکۆڵه‌ره‌وان ڕابکێشێت و لێکۆڵینه‌وه له‌وبواره‌دا بکه‌ن به‌تایبه‌تى له‌هه‌ردوو قۆناغى مێژووى کۆن و ناوه‌ڕاست .