@article { author = {حةمةعارف, زریان and أمین, رحیم}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {3}, number = {Khanaqine Conference}, pages = {184-199}, year = {2017}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.35}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى له‌سه‌رچاوه‌کانى مه‌عریفه‌ى شارستانیه‌تى ئیسلامیدا}, abstract_ku = {خانه‌قین له‌ناو سه‌رچاوه‌کانى مه‌عریفه‌ى مێژووى شارستانیه‌تى ئیسلامى، له‌ ته‌واوى سه‌رده‌مه‌کاندا وه‌ک ناوى باژێڕێکى ئاوه‌دان و ناوچه‌یه‌کى ستراتیجى گرنگ له‌ته‌واوى سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌کان له‌ هه‌ڵاوێردى ڕووداوه‌کانى مێژووى مسوڵمانان و سه‌ده‌کانى ناوه‌ڕاست ڕۆڵ و گرنگى و پێگه‌ى دیارى هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش که‌م تا زۆر کاتێک به‌و سه‌رچاوانه‌دا ڕۆده‌چیت ئاشکراده‌بن، که‌چى ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه‌ ئه‌م شاره‌ تا ئێستا وه‌ک پێویست و تایبه‌تمه‌ند نه‌بوه‌ته‌ جێگه‌ى تێڕامانى مێژوونووسان و لێکۆڵه‌ره‌وانى بوارى مێژوو به‌دیوێکى ئه‌کادیمیدا، ئه‌م شاره‌یان وه‌ک پێویست نه‌ناساندووه‌ و به‌جۆرێک وا دێته‌ پێشچاو که‌ شارێکى بچوک و نا ئاوه‌دان و بێ ناو بووبێت له‌ مێژوودا . لێره‌وه‌یه‌ گرنگى ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ى ئێمه‌ به‌دیار ده‌که‌وێت کاتێک هه‌وڵمانداوه‌ به‌ خۆبه‌دوور گرتن له‌ سه‌رچاوه‌ نوێیه‌کان و ڕۆچوون له‌ سه‌رچاوه‌ ڕه‌سه‌نه‌کانى مه‌عریفه‌ى شارستانیه‌تى ئیسلامى، ئه‌مه‌ش تا ناوه‌ڕۆکى بابه‌ته‌که‌مان له‌گه‌ڵ ناونیشانه‌ زانستیه‌که‌ى یه‌کانگیربێته‌وه‌ و لێره‌وه‌ هه‌وڵمانداوه‌ ناو و پێگه‌ى خانه‌قین له‌و مێژووه‌دا به‌درێژایى سه‌ده‌کانى ناوه‌ڕاست به‌ده‌ربخه‌ین، به‌مه‌ش وه‌ک بیلۆگرافیایه‌ک هاتووین به‌باسى ڕووداوه‌کانى ئه‌و مێژووه‌ پێگه‌ى شارى خانه‌قینمان باسکردووه‌ . ئومێد ده‌که‌ین ئه‌مه‌ سه‌رتایه‌کى کارى ببلۆگرافى نوێ بێت بۆ به‌ده‌رخستنى پێگه‌ى باژێڕى خانه‌قین له‌سه‌ده‌کانى ناوه‌ڕاست و به‌دواى ئه‌م کاره‌ى ئێمه‌دا زیاتر سه‌رنجى لێکۆڵه‌ره‌وان ڕابکێشێت و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌وبواره‌دا بکه‌ن به‌تایبه‌تى له‌هه‌ردوو قۆناغى مێژووى کۆن و ناوه‌ڕاست .}, keywords_ku = {}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_66302.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_66302_6672c189d32694c43810cd11606538d0.pdf} }