جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

پەیمانگاى ڕاهێنان و گەشەپێدانى پەروەردەیى پەروەردەی دوکان

پوخته‌

گەلی کورد لەسەرەتاى درووستبوونى دەوڵەتى عێراقەوە و بەدیارى کراوى دواى پێکەوە
لکانى ویالیەتى موصڵ بەم واڵتەوە بەشێوەو هەنگاوی جۆراوجۆر جینۆسایدی بەرامبەر
کراوە،بەاڵم تائێستا بەشێوەیەکی زانستی و وەکو پێوست باس لەم تاوانە نەکراوە، لەناو ئەم
تاوانە یەک لە دواى یەکانەش جینۆسایدى هەڵەبجە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان کە تەواوى
مرۆڤایەتى سەرسام کرد، بۆئەم مەبەستە دەمانەوێت لەڕێی ئەم توێژینەوەیەوە لە
دەروازەیەکی زانستی ئەدەبییەوە کاریگەری وگەورەیی ئەو تاوان وکارەساتە پیشان بدەین لەناو
ئەدەبیاتی کوردیدا بەگشتی وبەتایبەتی چۆن کاری لەشاعیرانی کورد کردوە؟ چۆن بۆتە ئیلهامی
شیعر و وروژاندنی بیروئەندێشەیان؟ چۆن و بە چ جۆرێک وێنەی واقیعی ئەو کارەساتە وێنەی
شیعریی خوڵقاندوە؟ دیمەنەکانیان چۆن تەوزیف کردوە؟ تا دواجاریش شیعر دەبێتە ئەو
بڵندگۆیەی چاونەترسانە قسەی دڵی هەموان دەکات، لەپاڵ کەناڵەکانى ترى گەیاندندا شیعر
کاریگەرترینیان دەبێت بۆ بەنەمرى هێشتنەوەى ڕووداوەکان و گەیاندنیان بە نەوەى نوێی
نیشتیمانەکەمان.