جۆری توێژینه‌وه : Original Article
پوخته
>توێژه‌رانی بواری ڕۆژنامه‌وانی پێیان وایه که داهاتووی کاری ڕۆژنامه‌وانی له جۆری بنکۆڵکاریدایه چونکه
پێداویستی هه‌ستانه‌وه‌ی کاری ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و له‌شاری
سلێمانی به‌تایه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌کی زۆر له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی (بینراوو بیستراوو خوێنراو) هه‌تا ئیستاش
ههنگاوێکی دیار و به‌رچاو به‌ره‌و ئه‌م جۆر‌و مۆدێله له کاری ڕۆژنامه‌وانی نه‌نراوه
بابه‌ت و کێشه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تاوتوێی پرسێک ده‌کات که ئه‌مه ناوه‌رۆکه‌که‌یه‌تی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاپکراوه‌کانی
شاری سلێمانی بابه‌ت وپرسی زۆریان وروژاندووه وژمارهیهکى زۆر له‌نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسان کاریان تێدا کردووه،
به‌ڵام تا ئیستاش بابه‌تی بنکۆڵکاری گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ر هه‌وڵده‌دا، یه‌که‌م
تیشک بخاته‌سه‌ر ئه‌رک و بایه‌خی ئیشی ڕۆژنامه‌وانی بنکۆڵکاری به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ، و دووه‌م: خستنه‌ڕووی ڕۆڵ و
بایه‌خی ئه‌م پیشه‌یه له له‌دیدگای به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا میدیاییه‌کانه‌وه.
توێژینه‌وه‌که له سێ به‌شی سه‌ره‌کی پێک هاتووه: به‌شی یه‌که‌م بریتیه له میتۆدنامه: ( گرنگی ، کێشه، ئامانج،
توێژینه‌وه‌ی پێشووتر..) سه‌باره‌ت بهتوێژینهوهکه. به‌شی دووه‌م پێک دێت له دوو باس: باسی یه‌که‌م بریتیه له:
(مێژوو و تێگه‌یشتن، چه‌مک وپێناسه‌ی کاری ڕۆژنامه‌وانی بنکۆڵکاری) باسی دووه‌م بریتیه له: ئه‌رک وبایه‌خی ئیشی
ڕۆژنامه‌وانی بنکۆڵکاری، وجیاوازی نێوان ئیشی بنکۆڵکاری وئیشی ته‌قلیدی، هه‌روه‌ها سودی میدیای نوێ
له‌جێبه‌جێکردنی ئیشی بنکۆڵکاریدا، پێداویستی و پێوه‌ره‌کانی (ڕۆژنامه‌نووسی بنکۆڵکار). هه‌رچی به‌شی سێیه‌میشه
ته‌رخان کراوه بۆ به‌شی پراکتیکی توێژینه‌وه‌که و ده‌رهێنانی ڕێژه‌و و شیکردنه‌وه‌ی بیروڕای سامپڵی توێژینه‌وه‌که،
له‌کۆتاییدا توێژه‌ر به‌چه‌ند ئه‌نجامێک گه‌یشت له‌وانه:
- بایه‌خپێدان به ئیشی بنکۆڵکاری لهناوگۆڤارو ڕۆژنامه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا له‌ئاستێکی خراپدایه.
- هۆکاری نه‌بوونی بابه‌تی بنکۆڵکاری له‌ناو گۆڤار‌و ڕۆژنامه، به‌پله‌ی یه‌که‌م بۆ نه‌بوونی رۆژنامه‌نووسی بنکۆڵکار
و به‌پله‌ی دووه‌م بۆ که‌مته‌رخه‌می رۆشنبیرانی بواره‌که ده‌گه‌رێته‌وه.
- هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی کوردستان و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کان که له‌باره بۆ دروستبوون و پێگه‌یاندنی (ڕۆژنامه‌نووس)
rmal; line-height: normal; orphans: 2;ئه‌و بابه‌تانه‌ی گرنگه ئیشی بنکۆڵکارییان له‌سه‌ر بکرێت: به‌پێی بایهخبهندی بریتین له: بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی،
ژینگه، په‌روه‌رده، سیاسی، ئابووری، نه‌وت، ده‌روونی، ته‌ندروستی، خزمه‌تگوزاری گشتی.
- ته‌کنه‌لۆژیای نوێی زانیارییه‌کان کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌تی بنکۆڵکاری.