TY - JOUR ID - 65505 TI - ڕۆڵ وگرنگی ڕۆژنامه‌وانی بنۆکۆڵکاری له‌ ڕۆژنامه‌وانی کوردیدا JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 Y1 - 2017 PY - 2017 VL - 4 IS - 2 SP - 23 EP - 61 DO - 10.24271/garmian.17 N2 - >توێژه‌رانی بواری ڕۆژنامه‌وانی پێیان وایه‌ که‌ داهاتووی کاری ڕۆژنامه‌وانی له‌ جۆری بنکۆڵکاریدایه‌ چونکه‌پێداویستی هه‌ستانه‌وه‌ی کاری ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌، به‌ڵام له‌هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و له‌شاریسلێمانی به‌تایه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌کی زۆر له‌ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی (بینراوو بیستراوو خوێنراو) هه‌تا ئیستاشهه‌نگاوێکی دیار و به‌رچاو به‌ره‌و ئه‌م جۆرو مۆدێله‌ له‌ کاری ڕۆژنامه‌وانی نه‌نراوه‌بابه‌ت و کێشه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ تاوتوێی پرسێک ده‌کات که‌ ئه‌مه‌ ناوه‌رۆکه‌که‌یه‌تی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاپکراوه‌کانیشاری سلێمانی بابه‌ت وپرسی زۆریان وروژاندووه‌ وژماره‌یه‌کى زۆر له‌نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسان کاریان تێدا کردووه‌،به‌ڵام تا ئیستاش بابه‌تی بنکۆڵکاری گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه‌، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ر هه‌وڵده‌دا، یه‌که‌متیشک بخاته‌سه‌ر ئه‌رک و بایه‌خی ئیشی ڕۆژنامه‌وانی بنکۆڵکاری به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ، و دووه‌م: خستنه‌ڕووی ڕۆڵ وبایه‌خی ئه‌م پیشه‌یه‌ له‌ له‌دیدگای به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا میدیاییه‌کانه‌وه‌.توێژینه‌وه‌که‌ له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌کی پێک هاتووه‌: به‌شی یه‌که‌م بریتیه‌ له‌ میتۆدنامه‌: ( گرنگی ، کێشه‌، ئامانج،توێژینه‌وه‌ی پێشووتر..) سه‌باره‌ت به‌توێژینه‌وه‌که‌. به‌شی دووه‌م پێک دێت له‌ دوو باس: باسی یه‌که‌م بریتیه‌ له‌:(مێژوو و تێگه‌یشتن، چه‌مک وپێناسه‌ی کاری ڕۆژنامه‌وانی بنکۆڵکاری) باسی دووه‌م بریتیه‌ له‌: ئه‌رک وبایه‌خی ئیشیڕۆژنامه‌وانی بنکۆڵکاری، وجیاوازی نێوان ئیشی بنکۆڵکاری وئیشی ته‌قلیدی، هه‌روه‌ها سودی میدیای نوێله‌جێبه‌جێکردنی ئیشی بنکۆڵکاریدا، پێداویستی و پێوه‌ره‌کانی (ڕۆژنامه‌نووسی بنکۆڵکار). هه‌رچی به‌شی سێیه‌میشه‌ته‌رخان کراوه‌ بۆ به‌شی پراکتیکی توێژینه‌وه‌که‌ و ده‌رهێنانی ڕێژه‌و و شیکردنه‌وه‌ی بیروڕای سامپڵی توێژینه‌وه‌که‌،له‌کۆتاییدا توێژه‌ر به‌چه‌ند ئه‌نجامێک گه‌یشت له‌وانه‌:- بایه‌خپێدان به‌ ئیشی بنکۆڵکاری له‌ناوگۆڤارو ڕۆژنامه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا له‌ئاستێکی خراپدایه‌.- هۆکاری نه‌بوونی بابه‌تی بنکۆڵکاری له‌ناو گۆڤارو ڕۆژنامه‌، به‌پله‌ی یه‌که‌م بۆ نه‌بوونی رۆژنامه‌نووسی بنکۆڵکارو به‌پله‌ی دووه‌م بۆ که‌مته‌رخه‌می رۆشنبیرانی بواره‌که‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌.- هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی کوردستان و گۆڤارو ڕۆژنامه‌کان که‌ له‌باره‌ بۆ دروستبوون و پێگه‌یاندنی (ڕۆژنامه‌نووس)rmal; line-height: normal; orphans: 2;ئه‌و بابه‌تانه‌ی گرنگه‌ ئیشی بنکۆڵکارییان له‌سه‌ر بکرێت: به‌پێی بایه‌خبه‌ندی بریتین له‌: بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی،ژینگه‌، په‌روه‌رده‌، سیاسی، ئابووری، نه‌وت، ده‌روونی، ته‌ندروستی، خزمه‌تگوزاری گشتی.- ته‌کنه‌لۆژیای نوێی زانیارییه‌کان کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی بنکۆڵکاری. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_65505.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_65505_fcc6997f2047f278c960718ec0b82549.pdf ER -