پێگەو ڕۆڵی خێزان لەئاینی ئیسلام و مەسیحیدا توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسی وەسفی بەراوردکارییە

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

وەزارەتی پەروەردە/ ب.گ.پ. سلێمانی/ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا

پوخته‌
ئامانجی توێژینەوەکە خستنەڕوی ڕۆڵ و پێگەی خێزانە لە ئاینی ئیسلام و مەسیحیدا، بۆ هێنانەدی ئەم ئامانجەش توێژەر میتۆدی وەسفی شیکاری بەکارهێناوە، لەدوای خستنە ڕوی چەمک و مێژوی خێزان و ڕۆڵ و ئەرکی لە کۆمەڵگەدا، تێڕوانینی هەریەک لە دینی ئیسلام و مەسیحی بۆ خێزان خراوەتە ڕوو.
لە ئەنجامدا توێژینەوەکە گەیشتۆتە ئەوەی خێزان بە یەکەمین و گرنگترین ناوەندو دامەزراوەی کۆمەڵایەتی دادەنرێت لە کۆمەڵگەدا، کە ڕۆڵ و پێگەی تایبەتی هەیە لە کۆمەڵگەداو ئەرکی سەرەکی بریتییە لە پڕکردنەوەی پێویستییە جەستیەیی و دەرونی و کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکانی تاک، هۆکارێکی کاریگەرە لە مانەوەی کۆمەڵگە بەدروستی و پاراستنی تاکەکان لە لادان و تاوانکاری، چونکە لەڕێی پەروەردەیەکی دروستەوە وا لە تاک دەکات پابەند بێت بە داب و نەریتەکانی کۆمەلگەو بەها باڵا مرۆییەکانەوە، کە ئەمە لەلایەکەوە تاک و لەلایەکی دیکەشەوە هۆکارە بۆ پاراستنی کۆمەڵگە.
لەگەڵ ئەمانەشدا کۆی ئاینە ئاسمانی و زەمینییەکان گرنگی تایبەتیان بە خێزان داوە، لەو نێوەندەشدا ئاینی ئیسلام کە کۆتا ئاینی ئاسمانییە گرنگییەکی تایبەتی بە خێزان داوەو لە قورئانی پیرۆز و فەرمودەکانی پێغەمبەریشدا بەڕوونی ئەم گرنگی پێدانە دەبینین، ئاینی مەسیحیش وەک ئەوەی بڵاوترین ئاینە لە نێو تاکەکانی کۆمەڵگەدا گرنگییەکی زۆری بە خێزان و دروست کردنی و پابەندبوونی بە کەنیسەوە داوە بە ئامانجی ئەوەی خێزانێکی پابەند بە ئاینەوە دروست ببێت، تا تاکێکی تەندروست و پابەند بە ئاین و ڕەوشتەوە پەروەردە بکات.      

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

(The position and role of the family in Islam and Christianity) (A comparative sociological study)

نوسه‌ر English

Shirin Muhammad
وەزارەتی پەروەردە/ ب.گ.پ. سلێمانی/ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا
پوخته‌ English

The purpose of the research is to cast light upon the role and status of family in Islam and Christianity. Analytical descriptive method is used to achieve that purpose.
The viewpoints of Islam and Christianity about family are discussed after showcasing principles, history roles and duties of family in the society.
As a result, the research arrives at a point when it assumes family as the first and most important social center and foundation that has its particular roles and status in the society. The main duty of the family is to fill up the body, psychological, social and emotional necessities of individuals.
Family is an effective reason to retain the society accuracy and protesting the individuals from diversions and wrongdoing, because accurate education obliges the individuals to commit to traditions of the society and human values, as well as it is a reason for the society protection.
All the heaven and land religious care about family. Islam is the last heaven religion and care importantly about family and we can see this important caring in the Surahs (Chapters) in the Holy Koran and Hadiths by the Prophet Muhammad’s.
Christianity as a widespread religion across the world cares a great deal about family, its creation and commitment to church in order that families are created abiding by religion in order to educate healthy individuals linked with religion and behaviors.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

خێزان
ڕۆڵ و ئەرکی خێزان
خێزان لە ئاینی ئیسلام و مەسیحیدا
خول 9، special issue 2
حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی
به‌هار 2022
لاپه‌ڕه‌ 467-475