جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 به‌شی دیجیتاڵ میدیا، په‌یمانگای ته‌كنیكيی كوردستان، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستانی عێراق

2 به‌شی راگه‌یاندن، كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان, زانكۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌

    كێشه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌بازاڕكردنی بازرگانییه له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوكداو ئه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئه‌زموونی ریكلامكردنی كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ كوردییه‌كاندا هه‌یه‌تی. ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌ زانینی دیدو ئه‌زموونی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌بازاڕكردنی بازرگانی له‌فه‌یسبوكدا، ئاشنابوونیش به‌ رێكاریی كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ كوردییه‌كان بۆ به‌رده‌وامبوونی ریكلامی كۆمپانیاكان له‌ كه‌ناڵه‌كانیانداو زانینی بژارده‌ی گونجاوی كۆمپانیا بازرگانییه‌كان بۆ به‌با‌زاڕكردن له‌نێوان فه‌یسبوك و كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كاندا. توێژینه‌وه‌كه‌ له‌جۆری وه‌سفییه‌و رێبازه‌كه‌شی رووپێوكردنی رای جه‌ماوه‌رێكی پسپۆره‌، كۆمه‌ڵگه‌ی تویژینه‌وه‌كه‌ كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و ‌مشته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ش رێپێدراوی(9)نۆ كۆمپانیای بازرگانییه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاكانی ئاسیاسێل، كۆڕەك تلیكۆم، قه‌یوان، دیوان، به‌مۆ،ئاوی سلێمانی، نه‌وره‌س، سه‌فره‌، دۆلفین C-ن. ئامرازی كۆكردنه‌وه‌ی داتاو زانیارییش له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا بریتییه‌ له‌ سه‌رنجدان و چاوپێكه‌وتنی زانستی.
  گرنگترین ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه‌ ئه‌م  توێژینه‌وه‌یه‌ پێیان گه‌یشتووه ئه‌وه‌یه‌ كه‌، كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی مشته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ هاودیدن له‌وه‌ی كه‌ به‌بازاڕكردنی بازرگانی له‌فه‌یسبوكدا بۆته‌ دیارده‌و زیادی كردووه‌، بگره‌ جه‌ماوه‌رێكی كارای هه‌یه‌و ئامرازێكی كارلێككارو گرنگی به‌بازاڕكردنه‌و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه‌ كه‌ سوودیان لێ وه‌رگرتووه‌، هاوكات دڵه‌ڕاوكێی بۆ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان دروستكردووه‌، كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانیش چه‌ند رێكارێكیان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان له‌ ریكلامكردن له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامبن، له‌وانه‌  ریكلامكردن به شێوازی قیست،‌ هه‌لی داشكاندن، زیادكردنی جاره‌كانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ریكلام.     

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Facebook Marketing and its repercussions on the experience of advertisements by Kurdish commercial companies On Kurdish news channels in the Kurdistan region

نوسه‌ران [English]

  • Adalat Mohammed 1
  • Nazkat Hama Saeed 2

1 Digital Media Department، Kurdistan Technical Institute، Sulaymaniyah University، Kurdistan Region of Iraq

2 Department of Media، Humanities College، Sulaymaniyah University، Kurdistan Region of Iraq

پوخته‌ [English]

The problem of this research is Facebook marketing and its reflections on the experience of commercial advertisements of the Kurdistan Region companies on Kurdish satellite channels. The objectives of this research are to know the experience and attitude of the commercial companies in Kurdistan regarding the advantages of  Facebook marketing, and to identify the measures taken by the Kurdish news satellite channels to ensure the continuation of the companies' advertisements with them,then  knowing the best option for companies between facebook marketing and marketing via satellite channels.
The research community consists of marketing experts in commercial companies in the Kurdistan region. As for its sample, it is experts(9)nine companies, and they are Asiacell, Korek Telecom, Diwan, Safra, Bamo, Sulaymaniyah waters, Nawras, Dolphin C.
  As for The data collection tool is observation and scientific interview. One of the most important conclusions reached by this research is the companies' recognition that Facebook marketing become a phenomenon and is on the rise and has active audiences, in addition to being interactive and an important means of marketing and characterized by a number of advantages that they benefited from, and it has also caused concern among satellite channels, which forced these The latter until it takes a number of measures to ensure the continuation of corporate advertisements with it, including advertising to companies in installments and discounts and increasing the advertising numbers which published around the clock.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • Marketing
  • Facebook
  • advertising
  • satellite channels
  • commercial companies