Document Type : Original Article

Authors

1 Department of Geography، Humanities College، Sulaymaniyah University، Kurdistan Region of Iraq

2 General Directorate of Education of Sulaymaniyah، Ministry of Education، Kurdistan Region of Iraq

Abstract

دیاردەی بەبیابانبون دائەنرێت بە یەكێك لە كێشەكانی ژینگەییەكان لە جیهانی ئەمڕۆدا، بۆیە وەكو كێشەیەكی جیهانی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، چونكە تەنها پەیوەیست نیە بە یەك ناوچەوە، بەڵكو لە سەرجەم كیشوەرەكانی جیهان بڵاوبۆتەوە، هەروەها كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی مرۆڤ ڕووەك وگیانلەبەران هەیە، بەشێوەیەكی گشتی دیاردەكانی بەبیابانبون لەناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە بەپێ ی فاكتەرەكانی وەكو جیاوازی ژینگەو مامەڵەی مرۆڤ لەگەڵ ژینگەكەی لەلایەكی تریش جیاوازی توانای بەرگریكردنی ناوچەكە لەدروستبوونی دیاردەكانی بەبیابانبون،هەروەها نەبوونی پلانێكی نیشتمانی گونجاو بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ئەم دیاردەیە ڕۆڵی گەورەی هەیە بۆ سەرهەڵدانی دیاردەكانی بەبیابانبون لەناوچەكە كەبریتین لە(ڕاماڵینی خاك وكەمبونەوەی ڕوپۆشی ڕووەكی وكەمبونەوەی دەرامەتی ئاوی ودابەزینی توانای بەرهەمی خاك وزیادبوونی تەپ وتۆزی گەردەلولی)،ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە خۆی لەسێ تەوەرە دەبینێتەوە، كە بریتین لە ناساندنی تایبەتمەندییە سروشتیەكان ومرۆییەكانی ناوچەی توێژینەوە ودیاردەكانی بەبیابانون لەناوچەی قەرەداغ، لەم توێژینەوەیە پشت بەستراوە بەڕێبازی وەسفی شیكاری بۆ دەرخستن وشیكاركردنی داتاكان، هەروەها بەكارهێنانی سیستەمی زانیاری جوگرافی(GIS&RS)بۆ زانینی گۆڕانكاری لەپۆشاكی زەوی(Land Cover)قەزاكە لەماوەی نێوان ساڵانی(١٩٨٧-٢٠٢٢).

Keywords