Document Type : Original Article

Authors

1 Department of Social Sciences، Primary Education College، Sulaymaniyah University، Kurdistan Region of Iraq

2 Special Education Department، Elementary Education College، Charmo University، Kurdistan Region of Iraq

Abstract

ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە)کاریگەریی ستراتیژی شەش ڕەهەندیی و ‌ SWOM، لەسەر دەستکەوتی خوێندکارانی پۆلی دەیەمی وێژەیی لەبابەتی مێژوودا(،لەتوێژینەوەکەدامیتۆدی ئەزموونی بەکارهاتوە، نمونەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٦٠)خوێندکار لە خوێندکارانی پۆلی دەیەمی وێژەیی لەسێ پۆلی خوێندندا لە خوێندگەی (ئامادەی تاڤانی کچان) سەربە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لەپارێزگای سلێمانی بۆساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)ز.پاش هاوتاکردنی پۆلەکان، بەشێوەیەکی هەرەمەکی پۆلی (أ) بەگرووپی ئەزموونی یەکەم کە بەستراتیژی شەش ڕەهەندی و پۆلی (ب) بەڕێگای ئاسای و پۆلی (ج) بەگرووپی ئەزموونی دووەم کەبەستراتیژی SWOM وانەکانیان دەخوێند دەستنیشان کران، بۆجێبەجێکردنی توێژینەوەکە (٢٤) پلانی وانەوتنەوەی ڕۆژانە بەکارهات بۆ هەریەک لە گرووپەکان، تاقیکردنەوەیەک بۆ دەستکەوت بە (٣٢) بڕگە ئامادەکرا ئامادەکرالەجۆری بابەتی (هەڵبژاردن لەچەند دانەیەک - گوتاری سنوردا)، تایبەتمەندییە سایکۆمیترییەکانی تاقیکردنەوەکە دۆزرایەوە و بەهای نەگۆڕی ئامرازەکە بریتیی بوو لە (٠،٨٣)،هاوکۆلکەی ئاماری(ONE WAY ANOVA)لەنێوان هەرسێ نمونەکەدا بەکارهات ودەرکەوت کە جیاوازی بەڵگەداری ئاماری لەناو گرووپەکاندا هەیەپاشان بۆ دۆزینەوەی جیاوازی نێوان گرووپەکان هاوکۆلکەی ئاماری(شیفی- Sheffe)بەکارهات، دەرکەوت جیاوازی بەڵگەداری ئاماری لەسەر ئاستی (٠،٠٥) لەنێوان گرووپەکانی توێژینەوەکەدا هەیە.و گرووپی ئەزموونگەری دووەم کە بابەتەکەیان بە ستراتیژی SWOM خوێندسەرکەوتن.لەبەر ڕۆشنای ئەنجامی توێژینەوەکە توێژەر کۆمەڵێک پێشنیار و ڕاسپاردەی ئامادەکرد لەوانە: بەکارهێنانی ستراتیژی SWOM وەک یەکێک لەستراتیژە فێرکارییە نوێیەکان لەبەر ئەوەی یارمەتیدەرە لە بەرزکردنەوەی ئاستی دەستکەوت لای خوێندکارانی گرووپی ئەزمونگەری دووم بەراورد بەخوێندکاران لە گرووپی ئەزموونگەری یەکەم و گرووپی کۆنترۆڵکراو لە بابەتی مێژووی پۆلی دەیەمی وێژەیی.

Keywords