جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی مێژوو، كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان،زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستانی عێراق

2 به‌شی مێژوو، كۆلێژی په‌روه‌رده‌، زانكۆی گه‌رمیان ، هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌

قۆناغی دوای شۆڕشی ئه‌یلولی (1961-1975) له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كوردستاندا، به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه‌، هه‌ستیارە، دیارە هە‌ره‌سهێنانی شۆڕش به‌وشێوازه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پلانێكی نێوده‌وڵه‌تیدا هاته‌دی، لێدانێكی كوشنده‌بوو ‌له خەباتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد كه‌وت، ئه‌م توێژینه‌وه‌ (رەوشی سیاسی كوردی ڕۆژهه‌ڵات لەسایەی پەرەسەندنی رووداوە سیاسەکانی باشووری كوردستان 1976-1979) بریتییه‌ له‌به‌دواداچوونێكی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌قۆناغی دوای هه‌ره‌سی شۆڕش و لێكه‌وته‌كانی، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی كاریگه‌ریی شۆڕشی باشووری كوردستان، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش و گۆڕانكارییه‌كانی باشووری كوردستان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ له‌پێشه‌كی و دووته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و دەرئه‌نجام پێكهاتووه‌. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م به‌دواداچونێكی مێژووییه‌ سه‌باره‌ت به‌ : «بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌پاش  ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر‌ی 1975». ته‌وه‌ری دووه‌میش  سه‌باره‌ت به‌ :«كاریگه‌ریی دامه‌زراندنی حیزب وڕێكخراوه‌كانی  باشووری كوردستانە  له‌سه‌ركوردانی  ‌ڕۆژهه‌ڵات» له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا‌ به‌سه‌ردوو سه‌رباسی جیاوازدا دابه‌شكراوه‌، یه‌كه‌میان بریتییه‌ له‌: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پێكهاته‌كانی،به‌ڵام سه‌رباسی دووه‌میان به‌هه‌مان شێوه‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی: سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ به‌(قیاده‌ موه‌قه‌ته‌) ناسراوه‌، به‌وئومێده‌ی ڕۆشناییه‌كی نوێ بخاته‌ سه‌رمێژووی هاوچه‌رخی كورد له‌ قۆناغی ناوبراودا.      

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

رەوشی سیاسی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ سایەی پەرەسەندنی رووداوە سیاسییەکانی باشووری كوردستان 1976-1979

نوسه‌ران [English]

  • Yasin Sardashti 1
  • Ahmed Nasser 2

1 Department of History، Faculty of Humanities، University of Sulaymaniyah، Kurdistan Region of Iraq

2 History Department، Education College، Garmian University، Kurdistan Region of Iraq

پوخته‌ [English]

Interestingly, the post-September revolution period (1961-1975) in the modern history of Kurdistan, especially in all it different parts and regions, in itself ,the period is so sensitive that the collapse of the revolution was a severe blow to the entire Kurdish People’s Liberation Movement. This research is historical looking at the aftermath of the revolution, especially the impact of the revolution in south Kurdistan and also at the outbreak of the revolution and the changes in South Kurdistan on the eastern part of Kurdistan.
The research is made up of an introduction, two main sections and the results. The first section is a historical investigation/research on “The situation after signing of Algiers Agreement in 1975”. The second section is “The Impact of Establishing Parties and Organizations in South Kurdistan on Kurds in Eastern Kurdistan”. However, the second section is divided into two different parts: The first is entitled “ Patriotic Union of Kurdistan and its components” While the second is a historical investigation on the establishment of “ Provisional Leadership of Kurdistan Democratic Party”, known in recent Kurdish history as “Provisional Leadership.” Finally, I hope that the research sheds new lights on the contemporary history of the Kurdish people in the aforementioned stage

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر.ی.ن.ك
  • قیاده‌موه‌قه‌ته‌
  • حدكا
  • كۆمیته‌ی زاگرۆس
  • هه‌ڵۆی سوور
  • ده‌زگای ساواك