ناوچەی گەرمیان لە نیگای بەشێك لە گەڕیدە‌و كوردناسانەوە (كەركوك، دوز خورماتوو، كفری و خانەقین) وەك نموونە

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی مێژوو، كۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەكان، زانكۆی سلێمانی.

پوخته‌
بۆ زانینی مێژوو ژیاری كورد لە گۆشە نیگای كەسانی بیانیەوە دانراوی كوردناسەكان باشترین سەرچاوەن بۆ گەڕان ‌و ئاشكراكردنی سەرجەم ئەو لایەنە شاراوانەی كە نەتەوەی كورد خۆی نەیتوانیوە دەستیان بۆ بەرێت‌و ئاشكرایان بكات، بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شارو ناوچەكان كوردستان لە سەردەمە جیاوازەكاندا وا پێویست دەكات گەشتێك بە نێو پەرتوك ‌و دانراوی گەڕیدەكاندا بكەین بۆ زانینی باری سەرنجی كوردناسەكان لەمەڕ مێژووی كورد، ئەمە بۆ ئێستا‌و داهاتوو كارێكی بەسود‌و پڕ بایەخە بەجۆرێك كە دەتوانین چارەنوسی بەشێكی زۆر لەو ناوچانەی كە كێشەی لەسەرە‌و لە دۆخی كوردبوونی كراوەتە دەرەوە بەو نواسراوە مێژووییانە ساغ بكرێتەوە‌و وەك شایەدحاڵێكی مێژوویی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، لەهەمان كاتدا بۆ ئاشنابوون بە مێژووی نەتەوەیەك ئەرشیفێكی گرنگ‌و پڕ بایەخە، بۆیە هەڵدان بۆ خستنە رووی باری سەرنجی كوردناسەكان لەمەڕ سەرجەم لایەنەكانی ژیانی كورد لە رووی ئەكادیمیەوە كارێكی پێویستە.
Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Garmian from the perspective of some travelers and Kurdologists .

نوسه‌ر English

Suzan Kareem Mustafa
Department of History, College of Humanities, Sulaimani University.
پوخته‌ English

In order to know the history of Kurdish life from the perspective of foreigners, Kurdish scholars are the best source for exploring and revealing all the hidden aspects that the Kurdish nation itself has not been able to open up, to gather information on the cities and regions of Kurdistan in different eras and in different times. Let's find out more about the history of Kurdish scholars in the history of Kurdish cities and commercial areas.
This is a very useful work for the present and future, so that the fate of many of the areas that have been left out of the Kurdish state can be addressed by historical documents, and as a historical witness, it is important to deal with them at the same time. It takes a lot of work to bring the attention of Kurdish scholars to all aspects of Kurdish life academically.