جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی نەوت و گاز// كۆلێژی كارگێری // زانكۆی چەرموو

2 زانکۆى سلێمانى، کۆلێژى زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌کان، به‌شی جوگرافیا

پوخته‌

دابەشبوونی ژینگەیی دانیشتوان یەكێكە لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی بابەتی جوگرافیای دانیشتوان, ئەم دابەشبوونەش پەیوەستە بەدیاردەكانی سەر ڕووی زەوی,جوگرافیاناسان بایەخ بە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و دیاردەكانی سەر ڕووی زەوی دەدەن,چونكە جیاوازی لە نێوان ژمارەی دانیشتوان ئەو ڕوووبەرە زەوییەی لەسەری دەژێت هەیە,ئەم پەیوەندیەشی لەڕێگەی نەخشەوە بەدەرخستووە,لەبەرئەوەی لە ڕێگەی نەخشەوە وێنەو شێوازی دابەشبووونی دانیشتوان ڕوونتر بەدەردەكەوێت و ڕەنگدانەوەی كات و شوێن زیاتر بە دیاردەخرێت,كە ئەمەش كاردەكاتە سەر جیاوازی دابەشبوونی دانیشتوان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر.
قەزای چەمچەمال بەیەكیك لەو ناوچانە دادەنرێت كە گۆرانكاری ژینگەی زۆری تێدا ڕووی داوە چی لەسەر ئاستی قەزا بێت یان لەسەر ئاستی یەكە كارگێڕیەكان ئەم گۆرانكاریەش لە سالێكەوە بۆ سالێكی تر لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی ترجیاوازە.
ئامانجی توێژینەوەكە بریتیە لەدەرخستنی ئەو گۆرانكاریە زینگەیە ونیشاندانی گۆرانكاریەكان لە رێگەی نەخشەو وینەوە بەمەبەستی گەشتن بەدەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكە.




بەگشتی توێژینەوەكە پشتی بەستووە بە داتا و زانیاریەكانی ئاماری سلێمانی بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی توێژینەوەكە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

دابەشبوونی ژینگەیی دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ

نوسه‌ران [English]

  • Chrakhan Salih 1
  • Jaza T.talib 2

1 بەشی نەوت و گاز// كۆلێژی كارگێری // زانكۆی چەرموو

2 زانکۆى سلێمانى، کۆلێژى زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌کان، به‌شی جوگرافیا

پوخته‌ [English]

--

  • سەرچاوە : ئامادەكراوە پشت بەست بە
  • حكومەتی هەرێمی كوردستان,وەزارەتی پلاندانان ,بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی,بەشی Gis.
  • خشتەی (3) و (4) .

 

2-ناحیەی شۆرش: لەساڵی(1977)و(1987)ڕێژەی گوندنشین(سفر)ە,چونكە ئەم یەكەكارگێریە لەم ماوەیەدا نەبووە ,هەروەها لەماوەی(1987-1988)كۆمەڵگای زۆرە ملێ بووە,لەساڵی(2000)وەك یەكەیەكی كارگێڕی قەزاكە پێكهێنراوە,لەبەرئەوە لەساڵی(2002) ڕێژەی(6%)ی كۆی گوندنشینی ناحیەكەی  پێكهێناوە,بەڵام لەساڵی(2009) ڕێژەی(3,7%)ی كۆی دانیشتوانی گوندنشینی ناحیەكەی  پێكهێناوە,ئەم ڕێژەیەش بە بەراورد بە یەكەكارگێریەكانی تری قەزاكە ڕێژەیەكی كەمە,هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جێگیربوونی دانیشتوانی ئەم یەكە كارگێریانە لە شار و نەگەڕانەوەی بەشێكی زۆریان بۆ گوندەكانی خۆیان.

3-ناحیەی سەنگاو: لەساڵی(1977)ڕێژەی(81%)ی كۆی دانیشتوانی گوندنشینی ناحیەكەی پێكهێناوە,بەڵام لەساڵی (1987) ڕێژەی گوندنشین (سفر)ە,هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەژماركردنی دانیشتوانی ناحیەكە لەگەڵ ناحیەی سەنتەر,بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و ڕاگواستنی دانیشتوانەكەی بەجۆرێك(61)گوندی ناحیەكە و(1251)خێزان ڕاگوێزراون بۆ كۆمەڵگای زۆرە ملێی شۆرش و چەمچەماڵ,لەساڵی(2002)دا ڕێژەی(93%)ی كۆی گوندنشنی ناحیەكەی پێكهێناوە,بڕوانە خشتەی(4),لەساڵی(2009)ڕێژەی(73%)ی كۆی دانیشتوانی گوندنشینی ناحیەكەی لەخۆگرتووە.

4-ناحیەی تەكیە :ئەم ناحیەش بەهەمان شێوەی ناحیەی شۆڕش لەساڵی(1977)و(1987)ڕێژەی گوندنشین (سفر)ە بەهۆی هەژمارنەكردنی ئەم یەكەكارگێریە وەك یەكەیەكی كارگێڕی قەزاكە,بەڵام لەساڵی(2002)دا ڕێژەی(13%)ی كۆی گوندنشینی ناحیەكەی پێكهێناوە,هەروەها لەساڵی(2009)ڕێژەی(6%)ی كۆی دانیشتوانی گوندنشینی ناحیەكەی پێكهێناوە,كەمی ژمارەی دانیشتوانی گوندنشینی بە بەراورد بە یەكەكارگێڕیەكانی تر,دەگەرێتەوە بۆ كەمی گوندەكانی ناحیەی تەكیە كە تەنها لە(28)(18) گوند پێكهاتووە,ئەمە سەرەڕای نیشتەجێبووونی بەشێكی زۆری دانیشتوانی گوندنشین لە سەنتەری ناحیەكە,بەهۆی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە وەك پێشتر ئاماژەمان بۆ كرد.

5-ناحیەی ئاغجەلەر:لەساڵی(1977)ڕێژەی(92%)ی كۆی دانیشتوانی گوندنشینی ناحیەكەی پێكهێناوە,بەڵام لەساڵی(1987)ڕێژەی گوندنشین(سفر%)ە,هۆكاری ئەمەش بەهەمان شێوەی ناحیەی سەنگاو,دەگەڕێتەوە بۆ ناسەقامگیری بارودۆخی سیاسی ناوچەكەو ڕاگواستنی(61)گوندی ناحیەكە بۆ كۆمەڵگای زۆرە ملێی شۆڕش, هەروەها لەساڵی(2002)و(2009)یەك یە دوای یەك ڕێژەی(83%)و(78%)ی كۆی دانیشتوانی گوندنشینی ناحیەكەی لە خۆگرتووە ,ئەم ڕێژەیەش بەرزبوەتەوە بە بەراورد بە ساڵی(1987),هۆكارەكەشی بەهەمان شێوەی یەكەكارگێڕیەكانی تری قەزاكە,دەگەڕێتەوە بۆ ئازادكردنی گوندەكانی ناحیەكە لەساڵی(1991) و گەڕانەوەی دانیشتوانەكەی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان .

    بەشێوەیەكی سەرەكی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوانی گوندنشینی لەقەزای چەمچەماڵ بەگشتی و یەكە كارگێڕیەكانی ناحیەی سەنگاو و ئاغجەلەر بەتایبەتی دەگەڕێتەوە بۆ:

1- ڕووخاندنی ڕژێمی عێراقی لەساڵی(2003)و ڕزگاركردنی زۆربەی گوندەكانی یەكەكارگیڕیەكانی قەزاكە و ناوچەكانی دەورووبەری قەزاكە,ئەمەش بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گوندنشین .

2-بەرزی نرخی خانو و خۆراك و شمەكەكان لەشاردا و نەبوونی كارو چالاكیەكان بۆ دابینكرنی پێداویستی ڕۆژانەی بەشێكی زۆر لە دانیشتوانی شارنشین,بوو بەهۆی گەڕانەوەی بەشیك لە دانیشتوانی سەنتەری شار و یەكە كارگێڕیەكانی قەزاكە بۆ زێدی خۆیان,ئەمەش هۆكارێكی كاریگەر بوو لەسەر بەزبونەوەی ڕێژەی دانیشتوانی گوندنشین لە كۆی دانیشتوانی ناحیەكە  لە هەردوو ناحیەی سەنگاو  و ئاغجەلەر .

3-زۆری ژمارەی دانیشتوانی گوندنشینی لە هەردوو ناحیەی سەنگاو و ئاغجەلەر  بە بەراورد بە یەكەكارگێریەكانی تری قەزاكە,دەگەڕێتەوە بۆ زۆری ژمارەی كەرتەكانی***** ئەم یەكە كارگێریە بەجۆرێك هەریەكەو بەدوای یەكدا ڕێژەی       (23,8%و 22%)ی كۆی كەرتەكانی قەزاكەی لەخۆگرتووە,كە ئەمەش كاردەكاتە سەر بەرزی دانیشتوانی گوندنشین لە هەردوو ناحیە لەماوەی(2002–2009)دا . 

4-لەڕووی ئابووریەوە حكومەتی هەرێم ساڵانە بەشێك پارەی تەرخان كردووە بۆ گوندنشینەكان وەك پێشینەی خانوبەرە و دروستكردنی خانووی پلاستیكی,كە ئەمەش هۆكارێكی هاندەرە بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی گوندنشین بۆ زێدی خۆیان .

5- ناحیەی قادركەرەم:ئەم یەكە كارگێڕیە لەساڵەكانی(1977)و(1987)و(2002) رێژەی گوندنشین(سفر)ە,دیارە ئەمەش بەهەمان شێوەی ناحیەكانی شۆرش و تەكیە,بەهۆی هەژمار نەكردنێوەیە وەك یەكەیەكی كارگێڕی قەزاكە, بەهۆی داگیركردنی لەلایەن حكومەتی عێراقی لەساڵی(1987)وخاپوركردنی گوندەكانی لەساڵی(1988),بەڵام لەساڵی(2009)دا ڕێژەی(70%)كۆی گوندنشینی ناحیەكەی پێكهێناوە,هۆكاری ئەمەش هەمان ئەو هۆكارانەیە كە بووە هۆی بەزبونەوەی ڕێژەی گوندنشین لە ناحیەكانی سەنگاو و ئاغجەلەر .

6-ناحیەی تەكیەی جەباری:ڕێژەی گوندنشینی تەنها لەساڵی(2009)بەدەردەكەوێت,لەبەرئەوەی لەساڵی(2004)وەك یەكەیەكی كارگێری قەزاكە پێكهێنراوە وەك پێشتر ئاماژەمان بۆ كرد,بەمەش لەساڵی(2009)دا ڕێژەی(54%)ی كۆی گوندنشینی ناحیەكەی پێكهیناوە,زۆری ئەم ڕێژەیەش,دەگەڕێتەوە بۆ ئارامی بارودۆخی سیاسی ناوچەكەو ئازادكردنی لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی عێراقی لەدوای ڕووخاندنی حكومەتی عێراقی لە ساڵی(2003)دا.

7-ناحیەی شوان:لەساڵی(2002),لە(89%)ی كۆی دانیشتوانی گوندنشینی ناحیەكەی پێكهێناوە,زۆری ڕێژەی گوندنشینی لە ناحیەی شوان,دەگەڕێتەوە بۆ زۆری ژمارەی گوندەكانی ئەم یەكەكارگێڕیە بەجۆرێك لە(25)نشینگەی گوندی پێكهاتووە,هەروەها(633)خێزانی لە كۆی خێزانی ناحیەكە لە خۆگرتووە(19).