جۆری توێژینهوه : Original Article
پوخته
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتی بوو لە ناسینی گرنگترین ئەو هۆکارانەی ڕۆڵیان هەیە لە کارا نەبوونی ڕۆڵی توێژەرانی دەورنی و کۆمەڵایەتى . کۆمەڵگای توێژینەوەکە بریتی بوو لە هەموو توێژەرانی قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان(سەرەتایی, ناوەندی, ئامادەیی) . نمونەی توێژینەوەکە بریتی بوو لە (79) توێژەر کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ساده هەڵبژێردران، توێژەر بۆ کوکردنەوەی زانیاری هەستا بە درووست کردنی ڕاپرسیەک کە لە 19 پرسیار پێک هاتبوو. پاش دڵنیا بوون لە ڕاستگۆیی ڕاپرسیەکە کە ڕێژەی ڕازیبوونی شارەزاکان (100%) بوو، و جێگیریەکەی کە ڕێژەکەی (.866) بوو، بەکار هێنرا لە گەڵ نمونەی توێژینەوەکە. بەرنامەی spss ڤێرژنی 23 بەکارهێنرا بۆ پولێن کردن و ڕێکخستنی و خستنە ڕووی دەرئەنجامەکان. توێژینەوەکە بەو ئەنجامە گەشت کە بە پێی زورینەی نمونەی توێژینەوەکە کە ڕێژەکەی (76.71%) بوو، زوربەی هۆکارە باس کراوەکان ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لە کارا نەبوونی ڕۆڵی توێژەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەکانی گەرمیان.
وشه بنچینهییهكان
ناونیشانی توێژینهوه [English]
(توێژینەوەیەکی مەیدانی لە قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی گەرمیان)هۆکارەکانى کارا نەبوونى ڕۆڵى توێژەرانى دەروونى و کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەکان لە ڕوانگەى خۆیانەوە.
پوخته [English]
This study aimed to identify the most important factors that play a role in the ineffectiveness of the role of psychological counselor. The research community consisted of all the researchers in the schools bordering the General Directorate of Education of Garmian (Primary, Secondary, High School). The research sample consisted of 79 psychological counselors of both sexes. The researcher used the questionnaire as a tool to gather information from the research sample. After verifying the validity and reliability of the scale, it was use it to collect information from the research sample. The researcher used the statistical package for social sciences spss version 23 to organize, classify and analyze data. The study concluded that according to the majority of the study samples (76.71%), Most of the reasons mentioned have played a major role in the lack of role of psychological and social researchers in Garmian schools.