جۆری توێژینهوه : Original Article
نوسهر
زانكۆى سليمانى // كۆلێجى ياسا
پوخته
بەو پێیەی خێزان یەکەمین فێرگەی ژیان و بەردی بناغەی کۆمەڵگەیە، ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگی تەواوی پێداوە و بەچەندین شێوەو لەچەندین ڕێگاوە هەوڵی پاراستن و سەرخستن و پێشخستنی داوە، پاش ئەویش یاسادانەری عێراقی لەژێر ڕۆشنایی دەقە پیرۆزەکانی شەریعەتدا یاسایەکی تایبەتی بۆ ئەو پرۆسەیە و لێکەوتەکانی تەرخان کردوە لەژێر ناوی (یاسای باری کەسێتی عێراقی) دا.
لەگرنگترینی ئەو ڕێکارو ئامڕازانەی لەشەریعەت و یاسادا باس کراون بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی خێزان و پارێزگاریکردن ئامانج و دەستکەوتەکانی (بەستنەوەی گشت چەمکەکانی پرۆسەی هاوسەرگیری بە پرسی باوەڕ و خواناسیەوە بەمەبەستی پیرۆزکردن و بەرزڕاگرتنی، وێناکردنی هاوسەرەکان بۆ یەکتر بەجوانترین شێوە، هەڵنان بۆ گەران بەشوێن هاوسەری گونجاو و دیاری کردنی گرنگترینی ئەو خاڵانەی کە دەبێت هاوسەرەکان ڕەچاوی بکەن لە کاتی هەڵبژاردنی هاوسەرەکانیاندا، پێدانی ئازادی تەواو بەهاوسەرەکان بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرەکانیان و شێوازی ژیان لەگەڵیاندا، دیاریکردن و دابەشکردنی ئەرک و مافەکان لە نێوان هاوسەرەکاندا، هەڵنان بۆ چاوپۆشی کردن لەهەڵەکانی یەکتر و هاندان بۆ زاڵکردنی گیانی لێبوردەیی، پێدانی مافی مەرج دانان بەهاوسەرەکان بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەو شێوەیە ئەنجام بدەن کە خۆیان پێیان خۆشە و بۆیان گونجاوە، دیاریکردنی سەرجەم ڕێگەچارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خێزان، دیاریکرنی ڕێگاکانی جیابوونەوە لەکاتی گەیشتنی هەوڵەکانی پێکەوەبوون بە بنبەست، دیاریکردنی ئەرک و مافەکانی سەرجەم لایەنەکانی گرێبەستەکە پاش جیابوونەوە).
ئەمانە و چەندین ئامڕاز و ڕێکاری تر کە لە توێژینەوەکەدا باسکراون و بە مەبەستی پاراستنی پرۆسەی هاوسەرگیری وسەرخستنی لەلایەن شەریعەتی ئیسلامی و یاسای باری کەسێتییەوە دانراون.
وشه بنچینهییهكان
ناونیشانی توێژینهوه [English]
الشريعة والقانون هما أداتان لرعاية الأسرة
نوسهر [English]
- Khalid Mohammad Saleh
Zankoi Suleimani // KoolĎji Yasa
پوخته [English]