جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 به‌شی مێژوو . کۆلێجی په‌روه‌رده‌. زانکۆی گه‌رمیان. که‌لار . عێراق

2 بەشی مێژوو/ کۆلێژی په‌روه‌رده‌ / زانکۆی گەرمیان

10.24271/jgu.2021.149209

پوخته‌

مستەفا كورى سەيد ئەحمەد كورى شێخ عەبدولصەمەدى شيخ مستەفاى سەيد مەحمودە، لە 27ی حوزەیرانی 1924 لەشارى كفرى لەدايك بووە، قۆناغى خوێندنی سەرەتایى لەكفرى تەواو كردووە و قۆناغی ناوەندیشى لە شاری كەركوك تەواو کردووە، لەساڵى 1944 خانەى ماموستايانى به‌غدادى (دار المعلمين) تەواو كردووە، پاشان بووه‌ته‌ مامۆستا له‌ كه‌لار، دواتر بۆ كه‌ركوك گواستراوه‌ته‌وه‌، بەهۆى بيروڕاى سياسییەوە له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ شاری كوت لەناوەڕاستی عێراق دوورخراوەتەوە، مستەفا نەريمان لەساڵى 1957 يەكەمین ڕۆژمێرى كوردى داناوە، کە زۆربەی ڕووداوەكانى گەلى كورد تێدا تۆمارکردبوو، بۆیە لەلایەن حوکمەتی پاشایەتییەوە دەستگیراوە و ڕۆژمێرەکەش سوتێنراوە و زۆربەی کتێبەکانیشی سوتێنراوە، وێرای ئەوەش لە بواری ڕۆشنبیری ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە يەكەم كه‌س بووە كە توانيويەتى بیبليۆگرافيا بۆ كتێبە كورديیەكان دابنێت، مسته‌فا نەریمان لە ڕووی سیاسییەوە ڕۆلیکی بەرچاوی هەبووە لە چلەکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌نێو پارتى هيوا، هه‌روه‌ها یەکێک بووە لە ئەندامە سەرەتاییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ناوچه‌ی كفری، بەهۆی گرنگی پێگەی لەپارتیدا لەساڵی 1967 کراوەتە بەرپرسى ناوچەى پارتى ديموكراتى كوردستان لە شاری کوت. چەندين جار بەندكراوە و فەرمانی لەسێدارەدانى بۆ دەركراوە، بەڵام جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و ئازاد كراوە، لەسەرەتایی شوڕشی 14ی تەمموزی 1958 ئەندامى وەفدى كوردى بووە بۆ پیرۆزبايیكردن لە عبدالكريم قاسم، هه‌روه‌ها داواكاری مافی خوێندنی كوردی له‌ كوردستان پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم كردووه‌، لەساڵى 1967 لەبەغدا نيشتەجێ بووە، به‌ یه‌كجاری دەستبەرداری کاری سیاسی بووە، لەساڵى 1982 کراوە (مفتش عام) لەپەروەردەی بەغداد، هەروەها ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد بووە، ماوەیەکیش لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی بووە و چەندین کتێبی گرنگی مێژووی لەو دەزگایەدا لەسەردەمیدا بەچاپ گەیەنراوە. تاوه‌كو كۆتايى تەمەنى خزمەتى بە ئەدەب و مێژووى كورد كردووە، (23) كتێبى بەچاپ گەياندوە، تاوه‌کو ئێستاش كۆمەلێك دەستنووسى ماوە و پارێزراوە. جگە لەوانەش كارى رۆژنامەوانى لە گۆڤارى بەيان و ڕەنگين و ڕۆشنبيرى نوێدا كردووە، ‌(8) بیبليۆگرافياى داناوە و چەندين كتێبى مێژوویى بەچاپ گەياندوە، لەرۆژی (27ی ئایاری 1994) لە شارى بەغداد كۆچى دوايى كردووە، لە گوڕستانى (محمد سكران) لە شارۆچکەی (عظيم) له‌ناوه‌ڕاستی عێراق بە خاك سپێردراوە .

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

مسته‌فا نه‌ریمان ڕۆڵی له‌بواری سیاسی و ڕۆشنبیری توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ له‌ ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی

نوسه‌ران [English]

  • Zeyad noman 1
  • Hussain Aziz 2

1 به‌شی مێژوو . کۆلێجی په‌روه‌رده‌. زانکۆی گه‌رمیان. که‌لار . عێراق

2 بەشی مێژوو/ کۆلێژی په‌روه‌رده‌ / زانکۆی گەرمیان

پوخته‌ [English]

Mustafa, son of Ahmad, son of Abdulsamad, was born on (27 June 1924), in the city of Kifri, known as Mustafa Nariman, and completed his primary school in Kifri, and then He completed his middle school in Kirkuk. He later graduated from a (teacher's dar) in Baghdad in 1944. He has been a teacher in the cities of Kalar, Kirkuk and Kut. He has been arrested and transferred for his political opinions . He published his first Kurdish calendar in 1957. He has been arrested by the government. He has also set up a bibliography for Kurdish books. He played a political role in the (Hewa) and (KDP) parties. At the beginning of the revolution of (14 July, 1958), he became a member of the Kurdish delegation to congratulate Abdelkarim Qassim. It has also submitted a Kurdish education request to the Abdelkarim Qassim government.
    He settled in Baghdad in 1967. It was opened in 1982 as an (educational inspector)in Baghdad. He was a member of the (Kurdish Information Agency) and He has worked as a journalist. He has written (23) books. He died on (27 May,1994) in Baghdad.
        This research consists of a preface and three sections and a conclusion, in the first part it discusses the life and education and teaching of Mustafa Nariman. The second part discusses Mustafa Nariman's political role in the (Hewa( and )KDP( parties. The third part discusses the role of enlightenment. It includes books and journalistic work and open writing. Finally, the most important results are analyzed.

  1. ‌أ- کتێبەکان:

    بەزمانی کوردی :

    1. ئازاد هیدایه‌ت ده‌لۆ ، دیداری رۆشنبیری ، هه‌ولێر ، 2005.
    2. ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، دۆزی كورد له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق- ئێران (1937-1947)، سه‌نته‌ری ستراتیجی كوردستان، سلێمانی،2010.
    3. ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌ی سه‌ركه‌وتن، چاپخانه‌ی ئوفیستی تیشك ،كه‌لار، 2004.
    4. حسین ئیساعیل خان ده‌لۆ، ناوچه‌ی كفری له‌نێوان ساڵانی (1914-1945)، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ، هه‌ولێر، 2014.
    5. حه‌سه‌ن جاف، ئه‌و قسانه‌ به‌و پێوانه‌ باویان نه‌ماوه‌، مطبعة الزمان، به‌غدا، 1996.
    6. ساڵح هه‌لاج، گوڵبژێرێك له‌ شیعرو شاعیرانی گه‌رمیان، كه‌ركوك ، 2008.
    7. سمكۆ به‌هرۆز(ئه‌ژی)، مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ و رێكخراو حیزبانه‌ی له‌ناوچه‌ی كه‌ركوك دامه‌زراون، چاپخانەی بینایی ، كه‌ركوك ، 2006.
    8. سوهیل خورشید عزیز، مێژووی ناوچه‌ی گه‌رمیان چینه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌ سیاسیه‌كانی نێوان ساڵانی (1870-1970)، چاپخانه‌ی یاد، سلێمانی،2015.
    9. صلاح الدین عبدالحمید عبدالله، شاری كفری له‌ ته‌رازووی ڕه‌سه‌نایه‌تی و شارستانیه‌تیدا، سلێمانی، 2009.
    10. عبدالرحمن قاسملۆ و عبدالله حین زاده‌،كورته‌ مێژووی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، چاپخانه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بێ شوێنی چاپ ، 2002.
    11. عبدالكریم به‌رزنجی، ناودارانی گه‌رمیان،به‌رگی یه‌كه‌م،چاپخانه‌ی گوڵان،2018 .
    12. عمر حاجی عه‌لی زه‌نگه‌نه‌، له‌بیرم دێ ژانه‌كانی كورد و شۆڕشی ئه‌یلوولی1961،چاپخانه‌ی ئارابخا،كه‌ركوك،2008.
    13. عومه‌ر عه‌لی شه‌ریف، له‌یادنامه‌ی كه‌ركوك و گه‌رمیانه‌وه،‌ چاپخانەی ئارابخا، كه‌ركوك ،
    14. عومه‌ر عه‌لی شه‌ریف، 100 ناوداری كه‌ركوك و گه‌رمیان، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی، 2019.
    15. فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ، حزبی هیوا و شۆڕشی 1943-1945ی بارزان ،ده‌زگای راگه‌یاندنی گوڵان، هه‌ولێر،1997.
    16. مارف خه‌زنه‌دار، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، به‌رگی پێنجه‌م، هه‌ولێر، 2009.
    17. محه‌مه‌د شاكه‌لی، گه‌رمیان رابردووی نزیك و ئاینده‌، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی، 2003.
    18. محه‌مه‌د شاكه‌لی، قەزای کفری شارەدێی کەلار لەپەنجاکانداوپاسەکەی حاجی حەسەن(1961-1975)، چاپخانەی کارۆ، کەرکوک ،٢٠١٢
    19. محه‌مه‌د فاتیح،حزب و ڕێكخراوه‌ سیاسیه‌ عێراقیه‌كان، بڵاوكراوه‌ی ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی كادیران، سلێمانی،2002.
    20. محه‌مه‌د مه‌لاقادر، خه‌باتنامه‌ ،چاپخانه‌ی خه‌بات ، دهۆك،بێ ساڵی چاپ.
    21. مسته‌فا نه‌ریمان، بیره‌وه‌ری یه‌كانی ژیانم، چاپخانه‌ی دارالحریة، به‌غدا ، 1994
    22. مسته‌فا نه‌ریمان، ئه‌دیب و نوسه‌رانی كفری و ده‌ووروپشتی ، به‌غدا ، 2007.
    23. مسته‌فا نه‌ریمان، شۆڕشی برایم خانی ده‌لۆ 1920، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر،2007.
    24. مسته‌فا نه‌ریمان، یانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردان، پێداچوونه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی: ئازاد هیدایه‌ت ده‌لۆ، كه‌ركوك،2006.
    25. مسته‌فا نه‌ریمان، ببلیۆگرافیای كتێبی كوردی (1787-1975)، به‌غدا،1977.
    26. مه‌هدی محمه‌د قادر، پێشهاته‌سیاسیه‌كانی كوردستانی عێراق 1954-1958، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیجی كوردستان، سلێمانی، 2005.
    27. ناهیده‌ ڕه‌فیق حیلمی، به‌سه‌رهاتی ڕه‌فیق حیلمی، به‌شی یه‌كه‌م، سلێمانی، 2005.

     

    بە زمانی عەرەبی :

    1. الشیخ عطا طالباني، ذكریات ایام النضال في كوردستان، مطبعةئارا، السلیمانیة، 2010.
    2. جه‌مال بابان ، اعلام كرد العراق، السلیمانیة ،2006.
    3. سهیل خورشید عزیز، صفحات من تاریخ منطقة كفري،مركز(ته‌ما)للطابعةوالنشر، السلیمانیة، 2002.
    4. شاخه‌وان عبدالله صابر، رفیق حلمي، مطبعة شڤان، سلیمانیة، 2007.
    5. عبدالستارطاهر شریف، الجمعیات و المنظمات و الاحزاب الكردیه‌ في نصف قرن 1908-1958،ط 2، من منشورات دار (سردم) للطباعة و النشر، السلیمانیة،2007.
    6. كاظم حبیب، لمحات من نظال حركةالتحرر الوطنی للشعب الكردی في كردستان العراق،ط 2، اربیل،2005.
    7. مسعود البارزانی، البارزانی و الحركة التحرریة الكردیة ثورة ایلول1961-1975، جزء 3 ،اربیل ،2002.
    8. هلبین محمد مزوری، حزب هیوا- الامل (1939-1945)، مطبعة حاجی هاشم، أربیل، 2008 .
    9. وریا عمر امین، تحدید العلاقات البنیویة للتقومین المیلادي و الهجري و تأسیس نظام للتقویم الكردي، مطبعة حاجی هاشم، أربیل، 2008.

     

    ب -گۆڤار

    به‌ كوردی :

    1. ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، پارتی هیوا له‌ دروستبوونیه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك تاوه‌كو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كه‌لاردا(1937-1944)، کەرکوک (گۆڤار)، ژمارە (1)، هاوینی 2000.
    2. ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌گه‌شه‌كردن و سه‌رهه‌ڵدانی رۆژنامه‌وانی نهێنی كوردی له‌ گه‌رمیاندا 1940-1970، كه‌ركوك(گۆڤار)، ژ( 5)، ساڵی دووەم ،هاوینی
    3. ئازاد هیدایه‌ت ده‌لۆ، مژده‌یه‌ك بۆ كوردستان ، ڕه‌نگین ، ژماره‌(120) ، 1999.
    4. ڕه‌فیق ساڵح ئه‌حمه‌د، ئیندێكسی رۆژنامه‌وانی نهێنی كوردی تاوه‌كو 14ی ته‌مموزی 1958، رۆژنامه‌نوس(گۆڤار)، هه‌ولێر،ژماره‌(1)، 22/4/2004.
    5. ڕه‌نگین (گۆڤار) به‌غدا، ژماره‌ (67) ، 1994.
    6. سواره‌ حه‌سه‌ن باجه‌ڵان ،مێژووی كه‌لار، ب 3،بانه‌رۆژ(گۆڤار)، كه‌ركوك ،ژ(26)،كانوونی دووه‌می 2006.
    7. عومه‌ر عه‌لی شه‌ریف، مسته‌فا نه‌ریمان چه‌ند بیره‌وه‌ریه‌كی كه‌ركوك، نه‌وشه‌ق(گۆڤار) كه‌ركوك، ژ(2)،1993.
    8. فواد حمه‌خورشید، هه‌ندێ تێبنی ده‌رباره‌ی پارتی هیوا و چوونه‌ ناو باسه‌كه‌ و پرسیار له‌ ئه‌ندامه‌كان، ڕه‌نگین (گۆڤار) به‌غدا ،ژ(88)، ساڵی 1996.
    9. گۆڤاری (به‌یان) ، ژماره‌ (92) ، تشرینی دووه‌می 1983.
    10. گۆڤاری (رۆشنبیری نوێ)، ژماره‌ (94) ، ساڵی 1982.
    11. مسته‌فا سه‌ید احمد، اوازێك له‌نه‌وجوانێكه‌وه‌،(گه‌لاوێژ) گۆڤار، به‌غداد، ژماره‌(10)،ی ساڵی 1943.
    12. مسته‌فا نه‌ریمان، كوردێكی شۆڕه‌ سوار برایم حه‌مه‌خانی گێژ ، ڕه‌نگین (گۆڤار) به‌غدا، ژ(54) ، 1993.
    13. موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی، كۆمه‌ڵه‌ی دار و پارتی هیوا چۆن دامه‌زران، ڕه‌نگین، ژماره‌(52) ، 1993.
    14. وریا سالح، ساتێك له‌گه‌ڵ كاروانی پڕسه‌روه‌ری نوسه‌ر ومێژوونووسی به‌ناوبانگ مسته‌فا نه‌ریمان، شه‌م(گۆڤار)كفری ، ژ(4-5)، 2002.

    ج- رۆژنامه‌ :-                                

    به‌زمانی عه‌ره‌بی :

    1. أعداد جریدة الناقوس، مصطفی نریمان و قصتة مع او‌ل مفكرة جیب كردیة ،(الناقوس) كفري ، عدد(4)، 26/5/2007.
    2. قیس قره‌داخی، في رحاب ذكری (مصطفی نریمان)،الناقوس(جریدة)،عدد(4) ،26/5/2007.
    3. كريم حميد عزيز، مصطفی نریمان یروي احداث كركوك عام 1959 بشكل تفصیلي و كشاهدعیان ، الناقوس ،جریدة ، عدد(4)، 26/5/2007.
    4. مصطفی احمد محمد، نریمان مناضلاومریباومؤرخا،الناقوس(جریدة)،عدد(4)، 26/5/2007.
    5. مكرم سید احمد البرزنجي، مكتبة مصطفی نریمان من بغداد الی كرمیان،الناقوس(جریدة) ،عدد(4) ، 2007.

     

    د - نامه‌ی زانكۆیی :

    1. ئازاد عوبێد ساڵح، ڕۆڵی سیاسی وكارگێڕی و رووناكبیری مه‌عرووف جیاووك(1885-1957)،تێزی دكتۆرا،پێشكه‌ش به‌ به‌شی مێژووی كۆلێجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین- هه‌ولێر كراوه‌، 2008.
    2. زیاد نعمان محمود، خانه‌قین له‌نێوان ساڵانی (1918-1958)، ماسته‌رنامه، پێشكه‌ش به‌ به‌شی مێژووی كۆلێجی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین – هه‌ولێر- كراوه‌ ، 2017.

     

    ھـ - راپۆرتی ته‌له‌فزێۆنی :

    1. راپۆرتی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی خاك له‌سه‌ر مسته‌فا نه‌ریمان ، ( khak. tv. Net).

     

    ر- به‌ڵگه‌نامه‌ :

    1. ده‌قی نامه‌كه‌ی مسته‌فا نه‌ریمان بۆ نه‌ریمان عه‌زیز پشتیوان، پاشكۆی ژماره‌(3).
    2. رۆژمێری كوردستان ، 1961 ، پاشكۆی ژماره‌ (4).

     

    ز - چاوپێكه‌وتن

    1. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ید فاتیح برای مسته‌فا نه‌ریمان ، هه‌ولێر ، 23/12/2009:
    2. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سالار كوڕی مسته‌فا نه‌ریمان، هه‌ولێر ، 5/5/2021.

     

    و- سەرچاوە ئه‌لکترۆنیەکان به‌ زمانی كوردی (ئینتەرنێت):

    1. نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا ، بابه‌تێك له‌باره‌ی وشه‌ی بیبلیۆگراف ، 20ی ئه‌یلولی 2020.

     

    ی - سەرچاوە ئه‌لکترۆنیەکان به‌ زمانی عه‌ره‌بی(ئینتەرنێت):

    1. موقع الكتروني مجلة الكاردینا، د.ابراهیم خلیل العلاف، تاریخ دار المعلمین العالیة في بغداد 1923-1958، التاریخ النشر 21/8/2016.