جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

به‌شى زمانى كوردى// كۆلێژى زمان// زانكۆى سه‌لاحه‌ددين

پوخته‌

گواستنه‌وه‌ى پوخته‌ى بيرۆكه‌يه‌ك كه‌ ده‌توانرێ له‌ ڕێگاى په‌يامه‌وه‌ه بگه‌يه‌ندرێ، به‌ به‌كارهێنانى (وشه‌، هێما، وێنه‌، ده‌نگ و ڤيديۆ)كانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ پرۆسه‌ى به‌كۆدكردن ناوده‌برێت. زۆربه‌ى زمانه‌وانان پێيانوايه‌‌، زمان كۆده‌. كۆد له‌ زماندا ئه‌و فۆڕمانه‌ن ، كه‌ له‌پاڵ يه‌كتريدا ڕيزده‌كرێن بۆئه‌وه‌ى فرێز و ڕسته‌ و دانه‌ى تريان لێ‌ به‌رهه‌م بێت. جگه‌له‌مه‌ش، مه‌رجه‌ كۆد بۆ په‌يوه‌نديكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكيدا به‌كاربێت. هه‌موو په‌يوه‌نديكردنه‌كانيش به‌ نێره‌ر ده‌ست پێده‌كات، كه‌ په‌يامه‌كه‌ به‌شێوه‌ى هێما به‌كۆد ده‌كات بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى بيرۆكه‌كه‌.
 ئەم پرۆسەیە لایەنى زمانى و نازمانى تێدا بەشدارى دەكات، كە تاك لەكاتى پەیوەندیكردندا جگە لە قسەكردن زمانى جەستەش بەكاردێنێت. زمانى شیعریش بە پێچەوانەى زمانى ئاخاوتن و پەیوەندیكردن،زمانێكى تەواو ئاڵۆزە چونكە كات و شوێن و ڕێزمان، هەروەها یاساكانى واتاسازى و ڕێنووس سنوورى بۆ ناكێشن و لە دەسەڵاتى كەم ناكەنەوە.




 لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ به‌ناونيشانى (به‌كۆدكردن له‌ پرۆسه‌ى په‌يوه‌نديكردن دا)يه‌، هه‌وڵدراوه‌ په‌يوه‌ندييه‌ زمانى و نازمانييه‌كان له‌ ڕێگاى كۆده‌وه‌ بخاته‌ڕوو. ڕێبازى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ بريتييه‌ له‌ ڕێبازى( وه‌سفى_شيكارى). لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ دوو ته‌وه‌ره‌ و‌ پێشه‌كى و ئه‌نجام و ليستى سه‌رچاوه‌كان له‌گه‌ڵ پوخته‌ى توێژينه‌وه‌كه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Encoding in Communication Process

نوسه‌ر [English]

  • Sakar Hameed

به‌شى زمانى كوردى// كۆلێژى زمان// زانكۆى سه‌لاحه‌ددين

پوخته‌ [English]

The essence of an idea that can be conveyed within a message and conducted through the use of (words, symbols, images, voice and video) is called the process of encoding.
The majority of linguists and no linguists think that language is a code. Codes ion a language are those  forms that are put in order side by side and used to construct phrases, sentences and other aspects of language .In addition to this, it is a condition that codes must be used to communicate with others.
All the communications start with the sender who codes through symbols to explain and clarify the idea. In this process, the linguistic and non linguistic aspects are participating when the speaker uses body language in addition to speaking in the process of communication.
The language of poetry (diction), in contrast to the language of speaking and communication, is a complex language because location, time, grammar and semantic regulations and dictation are not able to draw any limitation for that language or decrease its authorities.
The present research ‘’ Encoding Through the Process of Communication’’ attempts to show the linguistic and non linguistic communications through encoding. The research adapts the descriptive-analytical method.
The work consists of an introduction, two main sections, conclusion and results, the abstract in both Arabic and English Languages and finally the list of references.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • encoding
  • communication
  • Message
  • sender
  • Receiver
-سەرچاوەكان كوردییەكان:
1_جۆرج یوڵ(1996)، مەبەستناسى(پراگماتیك)، وەرگێڕانى لە ئینگلیزییەوە:د.ڕەحیم سورخى، چاپى یەكەم، 2016.
2_دلێر صادق كانەبى(2009)، هەندێ لادانى زمانى لاى سێ شاعیری نوێخوازى كورد (ئەنوەر مەسیفى-نەوزاد ڕەفعەت-فەرهاد پیرباڵ)،چاپى یەكەم،چاپخانەى خانى، دهۆك.
3_ڕەحیم قادر سورخى(2005)، ڕۆڵى واتا له‌ پرۆسێسى پێوه‌ندييه‌ گشتييه‌كاندا، نامەى ماستەر، زانكۆى سه‌لاحه‌ددين، هه‌ولێر.
4_رزگار واحد حمدامین و بابا رەسول نورى رەسول(2012)،تێگەیشتنى دەربڕێنە زمانییەكان لەڕوانگەى زمانەوانى دەروونیەوە، گۆڤارى ئەكادیمیاى كوردى، ژ:23، چاپخانەى حاجى هاشم، هەولێر.
5_سازان رضا معین(2005)، واتاو دەوروبەر، نامەى ماستەر، زانكۆى سەلاحەددین، هەولێر.
6_شنە ئەبو بەكر ئەحمەد(2008)، زمانى جەستە، نامەى ماستەر، زانكۆى سەلاحەددین، هەولێر.
7_شیلان عوسمان عەبدولرەحمان(2009)، كارابونى زمان لەپەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا،چاپى یەكەم، چاپخانەى هاوسەر، هەولێر.
8_عەبولواحید موشیر دزەیى(2005)،ڕەهەندى دەرونى لەبوارى ڕاگەیاندندا، چاپخانەى شەهاب، هەولێر.
9_عەبدولوەهاب خالید موسا(2007)، هێز و ئاوازە لە دیالێكتى كوردیى ژوورودا، نامەى دكتۆرا، زانكۆى سەلاحەددین، هەولێر.
10_عەبدولواحید موشیر دزەیى(2013)، پراگماتیك و شێواز،هەولێر.
11_عەبدولواحید موشیر دزەیى(2013)، ڕۆڵى نیشانە لە ڕوونكردنەوەى واتادا (لێكۆڵینەوەیەكى واتاسازییە)،مجلە الاستاذ: العدد:206، المجلد الاول، جامعە بغداد.
12_محەمەد مەحوى(2009)، هێما و زانستى هێما(هێما و واتا لێكدانەوە)، بەرگى یەكەم، چاپخانەى پەیوەند.
13_محەمەد مەعروف فەتاح(2010)، لێكۆڵینەوە زمانەوانییەكان ، كۆكردنەوە و ئامادەكردنى: شێروان حوسێن خۆشناو و شێروان میرزا قادر، چاپخانەى ڕۆژهەڵات، هەولێر.
14_مەولود ئیبراهیم حەسەن(2012)، ئایا..حاجى قادرى كۆیى نالى شارەزوورى دیوە؟!، گۆڤارى ئەكادیمیاى كوردى،ژ:23، چاپخانەى حاجى هاشم، هەولێر.
15_هیوا مەولود عەبدولڵا(2016)، ئەنالۆژیاى كۆدگۆڕینەوە لە زمانى كوردیدا،نامەى ماستەر،زانكۆى سلێمانى.
16_وریا عمر ئەمین(1994)، هێز و ئاواز، گ:ڕۆشنبیرى نوێ، ژ: 134، بەغدا.             
2- سەرچاوە عەرەبییەكان:
1_.حسن عماد مكاوى(2005)، الاعلام والمعالجە الازمات، دار المصریە اللبنانیە، قاهرە.
2_صالح ابو اصبع(1999)، الاتصال والاعلام فى المجتمعات المعاصرە، گ3،دار ارام للدراسات والنشر، عمان الاردن.
_سەرچاوە ئینگلیزییەكان:
1-Pearson,J.,Nelson.p,Titsworth,S. and Harter,L.(2003), Human communication, McGraw-Hill higher.Education.
_تۆڕى كۆمەڵایەتى (یوتیوب):
21_دانا على صالح، زمانى جەستە و  روخسار و كاریگەرى لەسەر پرۆسەى دانوستان، Y ZahawiCenter.
_تۆڕى كۆمەڵایەتى (ئینتەرنێت):
22.https://www.quora.com(what is encoding in comunication process).