جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
kurish language, college of education. university of garmian, kalar, Iraq
پوخته
ناسنامە وەکو پرسێک، ئەمڕۆ لە چوارچێوەى تیۆریای جیاوازاوە گرنگى پێدراوە و قسەى زۆرى لەسەرکراوە، بە شیوەیەکى گشتیش ئەو تیۆریایانە جەختدەکەنەوە لەسەر ئەوەى کە ناسنامە لە ئەنجامى جیاوازى تاکایەتى و پێگەو پەیوەندى تاکەوە بە کۆمەڵگەوە پێناسە دەکرێت، چونکە (کێیەتى؟) پرسیارێکە و لەسەرەتاى هۆشیارى مرۆڤایەتیدا لەگەڵ مرۆڤدا هەبووە. واتە لەو کاتەوەى کە بۆ مرۆڤ گرنگ بووە خۆى بناسێت و ناسنامەیەکیش بەخۆی و کارەکانیشى ببەخشێت.ةئه‌م توێژینه‌وه‌یه لە چوارچێوەى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا پرسى ناسنامە باس ده‌کات، که بۆ ئه‌و کاته و ئێستاش بابه‌تێکى گرنگ بووه، یاخود گرنگه. چونکه له دیارترین ئه‌و گرفاته‌نەى که ڕووبه‌ڕووى ئه‌ده‌بى کوردى بۆته‌وه، ئه‌وه‌یه ناتوانرێت به ئاسانى ناسنامه‌ى شیعرى کوردى دیاری بکرێت، که ئه‌مه‌ش که‌لێنێکى دیاری له‌نێو ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا به‌جێهێشتووه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ڕێگه‌ى دەستپێکێک و دوو به‌شه‌وه، به شێوه‌یه‌کى زانستى و ورد ئه‌و بابه‌ته گه‌نگه‌شه ده‌کات.
له بەشى یەکەمى توێژینه‌وه‌که‌دا به پوختى باسى پرسى ناسنامه‌مان کردووه. دواتر و لەبەشى دووەمدا به‌جیا ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌لاى (نالى و گۆران) خستۆته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ک به‌پێى پێویستى توێژینه‌وه‌که ئاوڕمان له تێڕوانینه ڕه‌خنه‌ییه‌کانى کە له‌سه‌ر (نالى) هەبوون داوه‌ته‌وه و، دووباره له چوارچێوه‌ى پێویستیدا و به ئامانجى گه‌یشتنه بڕیارێکى زانستى، پشتمان به ده‌قى شیعرى (نالى) خۆى به‌ستووه. بەهەمان شێوە به پشتبه‌ستن به تێڕوانینى (گۆران)، پرسى ناسنامه‌ى شیعرى (گۆران)مان خستۆته پێش چاو. له کۆتایشدا گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان خستۆته‌ڕوو، که به‌هۆى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه پێى گه‌یشتووین.
وشه بنچینه‌ییه‌كان
کتێبى کوردى
- ئاقایی، ئازاد حاجی، (2015)، ڕابردووە هاودژەکان، چاپی یەکەم، دەزگای چاپی جەمال عیرفان.
- تاهر، ئامر، (2006)، نیما یوشیج و عه‌بدوڵڵا گۆران نوێکردنه‌وه‌و دابڕان، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر.
- تۆفیق (دوکتۆر)، قه‌یس کاکل، (2007)، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پلانی زمان، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی ده‌زگای ئاراس.
- کۆیی، حاجى قادر، (١٣٩٠)، میران، سەردار حەمید ؛ شارەزا، کریم موستەفا، چاپى یەکەم، بڵاوکردنەوەى کوردستان، سنە.
- ڕیکۆر، پۆڵ، (2008) هێرمنیۆتیکا، دێڕبه‌ندی، لێبوورده‌یی، وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د ڕه‌زاچاپی یه‌که‌م، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی.
- ڕەسووڵ (پرۆفیسۆر)، عیزەدین مستەفا ، (٢٠٠٨)، ئەحمەدی خانی (١٦٥٠-١٧٠٧) شاعیر و بیرمەند، فەیلەسوف و سۆفی،نووسەر لە عەرەبییەوە وەریگێڕاوە بۆ کوردی، مەکتەبی بیر‌و هۆشیاری (ی.ن.ک)، سلێمانی.
- زادە، هاشم ئەحمەد، (2012)، زمان ئەدەب و ناسنامە، د. چاپی یەکەم، دەزگای ئاراس، هەولێر.
- سەعید، هیوا عەزیز، (2003)، ناسیۆنالیزمی کوردی (١٨٨٠-١٩٣٩) بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیر‌و هۆشیاری (ی.ن.ک)، سلێمانی.
- عه‌لی (مامۆستا)، (2003)، نالی هه‌ر له لووتکه‌دایه، ئاماده‌کردنی، ژماره‌ی چاپ؟، ده‌زگای چاپ و په‌خشی حه‌مدی، سڵامانی.
- عەلیزادە، خالید، (1934)، لێبوردەیی و جیاوازی (کۆمەڵە وتار)، چاپی یەکەم، ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی گوتار، سەقز.
- کاکی، حه‌مه نوری عومه‌ر، (2008)، شێواز له شیعری کلاسیکی کوردی‌دا، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی تیشک، سلێمانی.
- که‌ریم، حه‌مه سه‌عید حه‌مه، (1986)، دیداری شیعری کلاسیکی کوردی، به‌غداد.
- گۆران، عه‌بدوڵڵا، (1386)، دیوانی گۆران، چاپی سێیه‌م، چاپخانه داڵاهۆ.
- موده‌ڕڕیس، مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی و فاتیح عه‌بدولکه‌ریم، (1387)، دیوانی نالی (مه‌لاخدری ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی مکایه‌ڵی)، چاپی شه‌شه‌م، چاپخانه‌ی کوردستان، سنه.
- وەلی، عەباس، (2001)، کوردەکان و ئەوانی تر یان هەویەت و سیاسەتی پارچە پارچە بوو، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: نەزەند بەگیخانی و هاشم ئەحمەد زادە، ناوەندی ڕەهەند بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی، سوید.
کتێبى عەرەبى:
- عقیل، سعید محفوض، (2013)، الاکرد والغة والسیاسة، الطبعة الاولی، المرکز العربی للابحاث و دراسة السیاسات، بیروت.
ڕۆژنامەو گۆڤارى کوردى:
- بیمار، عبدالرزاق، (١٩٧٠)، دانیشتنێک لەگەڵ گۆران، گۆڤارى (به‌یان)، ژمارە(2).
- سالار، (دوکتۆر) عبدالسلام، (2013) شێواز له شیعری کوردی‌دا به نموونه‌ی شیعری (نالی) و گۆران، گۆڤاری (زانکۆی سلێمانی)، به‌شی B ، ژماره (43).
- عبدالواحید (دوکتۆر)، ئازاد – عمر، مهدی فاتح، (2008)، زمانی شیعری له نێوان ئه‌زموونی شاعیر و ئیستاتیکای ده‌قدا (نالی وه‌کو نموونه)، گۆڤاری (زانکۆی سلێمانی)، ژماره (24)، به‌شی B.
- عەلى (دوکتۆر)، دڵشاد، (٢٠٠٧)، گۆران داهێنان و نوێخوازى، گۆڤارى (زانکۆی سلێمانی)، ژمارە(20)، به‌شیB.
- گۆران، (١٩٦١)، لەمامۆستا گۆرانەوە بۆ پیرەمێرد، گۆڤاری (هیوا)، ژماره (38)، ساڵی (6).
- گۆران، (١٩٧١)، کێشى هەڵبەست لە هۆنراوەى کوردی‌دا، ڕۆژنامەى (ژین)، ژماره (19)، ساڵی (1)، پێنج شه‌ممه.
- وەلى، عەباس، (١٩٩٨)، مەسەلى کورد و قەیرانى سیاسی لە ئێران، گۆڤارى (گزینگ)، ژمارە (٢١).
گۆڤارى فارسى:
- جایگاه نمادهاى هویت ملى در زبان و ادب فارسى، مطالعه موردى: اشعار داستانى جمال زاده، خیر ابادى، فاطمه رضایى ؛ حکیم زادە (دکتر)، رضوان ؛ محمدى (دکتر)، محمد حسین ؛ خالقى نژاد، سید على، (١٣٩١) فصلنامه تحقیقات فرهنگی، دور پنجم، تابستان.
- قمرى، محمد رضا ؛ زادە، محمد حسن، (١٣٨٩) نقش زبان در هویت ملى، دوفصلنامە علمی-پژوهشی زبان و پژوهشی دانشگاه الزهرا، سال دوم، شمارە (٣)، پایز و زمستان.
- کچویان(دکتر)، حسین ؛ یگانە (دکتر)، محمد رضا جوادى، تطویر نظریەهاى هویت در غرب از تجدید تا مابعد تجدید ، علوم سیاسی، سال هشتم، شمارە (بیست و نهم).
نامەى ئەکادیمى:
- أحمد، دیلمان قادر، (٢٠١٧)، چه‌مکی داهێنان له تێڕوانینی شاعیرانی کورددا کرمانجی خواروو (1920-1970) ، زانکۆى سلێمانى، نامەى ماستەر.
سەرچاوەى ئینتەرنێتى:
موکریانی، گیو، دیوانی نالی، ل پ. https://allekok.com/pitew/pdfs.php