جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

بەشی زمانى کوردی، کۆلێژى پەروەردەو زمان، زانکۆى چەرموو

پوخته‌

     ئاشکرایه‌، که‌ ئه‌رکی سه‌ره‌کیی زمان جێبەجێکردنى کردەى پەیوەندیکردن_لەیەکگەیشتن و گەیاندنى بیرى قسەکەرە بە بەرانبەرەکەى. لە چوارچێوەى ئەم ئەرکە گشتییەدا، زمان چەندین ئەرکى دیکە بەجێدەهێنێت. یەکێک لەو ئەرکە گرنگانە دەستنیشانکردى ناسنامه‌ی کۆمەڵایەتیى تاکە لە کۆمەڵگادا. لەم ڕووەوە بۆ قسەکەرى جووتزمان بابەتەکە فرەڕەهەندەو لێکدانەوەى زیاتر هەڵدەگرێت. هەربۆیە ئەم لێکۆڵینەوەیە، کە بە ناونیشانى (جووتزمانى و ناسنامەى کۆمەڵایەتی)یە، هەوڵدەدات شێلگیرانە قسە لەسەر بابەتى جووتزمانى و دیاریکردنى ناسنامەى کۆمەڵایەتى لەلاى ئاخێوەرى جووتزمان بکات. 
     توێژینەوەکە بەشێوەیەکى گشتى بەسەر دوو بەشدا دابەشکراوە. بەشى یەکەم، کە بە ناونیشانى (دیاردە زمانییەکان پەیوەست بە ڕەهەندەکانى کۆزمانەوانییەوە)یە، تیایدا لە ڕوانگەى زانستى زمانى کۆمەڵایەتییەوە باسى هەریەک لە زاراوەکانى (قسەکەرى تاکزمان Monolingual، قسەکەرى جووتزمان Bilingual، قسەکەرى فرەزمان Multilingual) کراوە، هاوکات هەر لەم بەشەدا پەیوەست بە جووتزمانییەوە، دوودیوى زمانى و کۆدگۆڕینەوەو کۆدتێکەڵکردن خراونەتەڕوو. بەشى دووەم، کە ناونیشانى (جووتزمانى و دیاریکردنى ناسنامەى کۆمەڵایەتى) لێنراوە، تیایدا سەرەتا بە کورتى چەمکى ناسنامە ڕوونکراوەتەوەو په‌یوه‌ندیی به‌ زمانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، پاشان باس لە ناسنامەى کۆمەڵایەتى لەلاى قسەکەرى تاکزمان کراوە. دواتر لێکدانەوەکان تایبەت کراون بە چۆنیەتى دەستنیشانکردنى ناسنامەى کۆمەڵایەتى لەلاى قسەکەرى جووتزمان و ئەو ڕەهەندە جیاوازانەى، کە بابەتەکە لەخۆیدەگرێت.





ماوەتەوە بڵێین ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوەى زارى کرمانجیى ناوەڕاستدا ئەنجامدراوەو تیایدا ڕێبازى پەسنى_شیکارى پەیڕەوکراوە. 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

یه‌که‌م: به‌ زمانی کوردی
أ- کتێب:
١. بێستوون حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د (٢٠١٢)، کۆمه‌ڵه‌وشه‌و پێکه‌وه‌هاتن له‌ زمانی کوردیدا، چاپخانه‌ی له‌ریا، سلێمانی.
٢. حوسێن یه‌عقووبی (٢٠٠٧)، زمان و وه‌رگێڕان و په‌یوه‌ندیی کولتووره‌کان، و. ئیسماعیل زارعی، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی ده‌زگاری ئاراس، هه‌ولێر.
٣. سەلام ناوخۆش (٢٠١٠)، ستانده‌ربوونی زمانی کوردی له‌ نێوان زمانی سیاسه‌ت و سیاسه‌تی زمان، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی مناره‌، هەولێر.
٤. قەیس کاکل تۆفیق (٢٠٠٧)، ئاسایشی نەتەوەیی و پلانی زمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی دەزگای ئاراس، هەولێر.
٥. محەمەد ڕەزا باتنى (٢٠١٢)، چه‌ند بابه‌تێکی زمانه‌وانیی نوێ‌، و: هێرش که‌ریم، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی گه‌نج، سلێمانی.
ب- نامەى زانکۆیی:
١. بێستوون ئەبوبەکر عەلى (٢٠١٥)، دەرکەوتەى دوودیوى زمانیى لە کۆمەڵە ئاخاوتنییەکاندا، نامەی ماستەر، سکوڵى زمان، زانکۆی سلێمانی.  
٢. شادان شکور سابیر (٢٠١٣)، زمان تێکەڵکردن لە ئاخاوتندا، نامه‌ی ماستەر، کۆلێژى زمان، زانکۆی سەڵاحەدین.
٣. عه‌دنان عه‌بدوڵڵا عه‌بدولوه‌هاب (٢٠١٥)، وه‌رگرتنی زمان لای منداڵ، نامه‌ی ماسته‌ر، سکوڵی زمان، زانکۆی سلێمانی.
٤. هیوا مەولود عەبدوڵڵا (٢٠١٦)، ئانالۆژیاى کۆدگۆڕینەوە لە زمانى کوردییدا، نامەی ماستەر، سکوڵی زمان، زانکۆی سلێمانی.
پ- گۆڤار:
- هەژار حوسێن والى، مستەفا ڕەزا مستەفا (٢٠١٩)، پلانى زمانى و هەنگاوەکانى پاراستنى زمانى کوردى، گۆڤارى زانکۆى ڕاپەڕین، ژمارە (٦).
دووەم: به‌ زمانی ئینگلیزی
1. Anchimbe, E, A. (2013). Language Policy and Identity Construction, The dynamics of Cameroon’s multilingualism, John Benjamins Publishing Company.
2. Bussmann, H. (1996). Dictionary of language and Linguistics, Routledge, London and New York.
3. Cashman, H, R & Williams, A, M. (2008). Accomplishing identity in bilingual interaction, Journal of Cross-Cultural and Interlanguage Communication, Apr 27, (1-2).
4. Ennaji, M. (2005). Multiculturalism, Cultural Identity and Education in Morocco, US.
5. Edwards, J. (2009). Language and Identity, An Introduction, Cambridge University press, UK.
6. Edward, J. (2010). Bilingualism, Education and identity, Journal of Multilingual and Multicultural Development.
7. Joseph, J. (2004). Language and Identity, National, Ethnic, Religion, Palgrave Macmillan.
8. Kanno, Y. (2010). Bilingualism and Identity: The stories of Japanese returnees, International Journal of Bilingual Education and Bilingualism.
9. Kouhpaeenejad, M, H. (2014). Identity and Language Learning from Post Structuralist Perspective, Journal of Language Teaching and Research, Vol. 5, No. 1, pp. 199- 204.
10. Murcia, M, N & Rothman, J. (2008). Bilingualism and identity. Spanish at the crossroads with other languages, Journal of sociolinguistic studies, ISSN: 1750-8657(online).
11. Noels, K, A. (2014). Language variation and ethnic identity: A social Psychological perspective, Journal of Language and Communication, Vol. 35, pp 88- 96.
12. Radford, A. (2004), English Syntax, An Introduction, Cambridge University Press, Cambridge, UK.