نەجم خالد نجم الدين
پوخته
ڕووداو یەکێکە لە توخمە گرنگەکانی ڕۆمان و پەیوەندی بە تەواوی توخمەکانی گێڕانەوەوە هەیە وک کارەکتەر ...
زیاتر بخوێنەوە
ڕووداو یەکێکە لە توخمە گرنگەکانی ڕۆمان و پەیوەندی بە تەواوی توخمەکانی گێڕانەوەوە هەیە وک کارەکتەر و شوێن و کات. ڕاستە کارەکتەر ڕووداو دروست دەکات، بەڵام لە هەمان کات دا ڕووداو کاریگەری لەسەر کارەکتەر هەیە، ئەوکاریگەرییەش دوو ڕووی هەیە: ئەرێنی و نەرێنی. هەندێ جار ڕووداو وادەکات کارەکتەر خۆی بگۆڕێ و بەرەو باشتر هەنگاو بنێ، هەندێ جاریش بەپێچەوانەوە ڕووداو دەبێتە هۆی شێواندنی باری دەروونیی کارەکتەر و گرفتاری بێ ئومێدی و بێ بڕوایی و گومانی دەکات. لەم ڕوانگەیەوە خوێندنەوە بۆ کاریگەری ڕووداوەکانی ڕۆمانی (لالەکانی لالش) دەکەین. کە دووەمین ڕۆمانی
(کامەران خۆشناو)ە کە پێشتر کورتە ڕۆمانی (گەمبۆڵ)ی بڵاوکردووەتەوە. ڕۆمانی (لالەکانی لالش) لە ساڵی (٢٠١٩) چاپی یەکەمی لە شاری هەولێر لە چاپخانەی (ڕۆژهەڵات) لەدووتوێی (٥٨٩) لاپەڕەی قەبارە گەورەدا دەرچووە.
ئەم ڕۆمانە تایبەت کراوە بە مێژووی خوێناوی ئەو هێرشانەی لە کۆنەوە کراوەتە سەر ئێزیدییەکانی ناوچەی شەنگال بەگشتی و ئەو هێرشەی تیرۆریستانی داعیش (لە ٣ مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤) کردیانە سەر هەمان ئەو ناوچەیە و هەوڵیان دا بە کۆمەڵکوژی و بە ناچارکردنی گۆڕینی ناسنامەی ئاینی، تەواوی ئەوان وەک خود و ناسنامە بسڕنەوە. ئەم ڕووداوە بناغەی سەرەکی ڕۆمانەکەی پێکهێناوە. کەمتر ڕۆماننووس گەڕاوەتەوە سەر ڕووداوە کۆنەکان.