سایه سه‌لام صابر؛ پشتیوان عه‌لی محه‌مه‌د
پوخته
ئامانج له‌م توێژینه‌وه خستنه ڕووی دابه‌شبوونی جوگرافیای پرۆسە جووڵهكردهكانه له ناوچه‌ی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانج له‌م توێژینه‌وه خستنه ڕووی دابه‌شبوونی جوگرافیای پرۆسە جووڵهكردهكانه له ناوچه‌ی مه‌یدان و لە ژێرکاریگەرى ژینگەسروشتیهكانی وه‌ك پێكهاته‌ی جیۆلۆجی وتۆبۆگرافیا و ڕه‌گه‌زه‌كانی ئاووهه‌وا و پله‌ی لێژی و ڕووپۆشی ڕووهكی و كاریگه‌ریان له سه‌ر چاڵاککردنى پرۆسە جووڵەکردەکان له ڕێگه‌ی دانانی به‌ها بۆ ئەو گۆراوانە لە ناوچەى مەیدان،کە ده‌كه‌وێته به‌شی باشوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، له باكور ناحیه‌ی به‌مۆ هاوسنوره، له باشور ناحیه‌ی قۆره‌توو و له به‌شی خۆرهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئێران هاوسنوره له به‌شی خۆرئاوا له‌گه‌ڵ ناحیه‌كانی پێباز و شێخ ته‌ویل هاوسنوره، بۆ به دیهێنانی ئامانجه‌كان پشتمان به‌ستووه به میتۆدی تیۆری و پراكتیكی به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی(GIS 10.8) له پێناو شیكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئاسمانی له جۆری(Landsat 8)و مۆدێلی به‌رزی و نزمی ژماره‌یی(DEM) به ووردبینی (15م) و داتای ئاووهه‌وای وێستگه‌ی كه‌شناسی ده‌ربه‌ندیخان، له كۆتایدا توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه به‌وه‌ی كه ڕووبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی زه‌وی مه‌ترسیدارن ده‌گاته ڕێژه‌ی(50.13)ی ڕووبه‌ری ناوچه‌ی مه‌یدان له هه‌مان ناوچه‌ی مه‌ترسیداری (17) نیشینگه‌ی مرۆیی هه‌یه .