سۆزان كه‌ریم مسته‌فا؛ فاروق محمد محمد
پوخته
دوای پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی عێراق، له گرنگترین كاره‌كانی دامه‌زراندنی سوپای عێراق بوو، له‌لایه‌ن ...
زیاتر بخوێنەوە
دوای پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی عێراق، له گرنگترین كاره‌كانی دامه‌زراندنی سوپای عێراق بوو، له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پێشتر له سوپای عوسمانی‌و شه‌ریفیدا بوون و بۆ عێراق گه‌ڕابوونه‌وه، كه ئه‌فسه‌رانی كوردیش به‌شێك بوون له‌وانه‌و ڕۆڵێكی دیار‌و به‌رچاویان له دامهزراندنو پاشان پێكهێنانی بهشو یه‌كه جیاوازه‌كانی سوپادا هه‌بوو، دواتر له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی تری كورد‌و په‌یوه‌ندییكردنیان به سوپای عێراقەوه، به‌شداری‌و رۆڵ‌و كاریگه‌رییان رووی له‌زیادبوون كرد. ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت له ڕه‌هه‌ندی جیاوازه‌وه توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت‌و رۆڵی پێكهاته جیاوازه‌كان له سوپای ناوبراودا بخرێته ڕوو. كە گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌و میانه‌شدا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ئامانجی خستنه‌رووی رۆڵ‌و كاریگه‌ری كورد وه‌ك یه‌كێك له پێكهاته گرنگه‌كانی عێراق‌و شێوازی رۆڵ‌و به‌شداری‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له په‌ره‌پێدانی سوپای عێراق لە سەردەمی پاشایەتیدا ئه‌نجامدراوه.توێژه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه، رێبازی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی‌و شیكارییان گرتۆته‌به‌ر، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی پرسیاری توێژینه‌وه‌كه كه بریتییه له:1.به‌شداری كورد له پێكهاته‌ی سوپای عێراقدا تاچه‌ند و له‌چ ئاستێكدا بووه؟2. رۆڵی كورد له خوێندنی سهربازیو ئاماده‌كردنی ئه‌فسه‌رانی لێهاتوو بۆ سوپا له چ ئاستێكدا بووه؟3.كاریگه‌ری‌و پێگه‌ی كورد له سه‌ركردایه‌تیكردن‌و په‌ره‌پێدانی سوپای عێراقدا چۆن بووه؟توێژینه‌وه‌كه به چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووه كه له كۆتاییدا به چه‌ند خاڵێك خراونه‌ته‌روو.