أوات رحیم كریم؛ مژدە ئیسماعیل نورى
پوخته
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هونه‌رى لاواندنه‌وه جۆرێكه له جۆره‌كانى هۆنراوه‌ى گۆرانى و پارچه شیعرێكى ...
زیاتر بخوێنەوە
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هونه‌رى لاواندنه‌وه جۆرێكه له جۆره‌كانى هۆنراوه‌ى گۆرانى و پارچه شیعرێكى لیریكه، كه شاعیر تێیدا هه‌موو هه‌ست و سۆزى خۆى له پێناوى كه‌سێكى خۆشه‌ویستى له‌ده‌ست چوو ده‌خاته‌ڕوو، كه بۆ بۆنه ناخۆشه‌كان وه‌كو پرسه و دوركهوتنهوهو و دابڕان ده‌وترێت، لاواندنه‌وه به‌شێوه سهرهتاییهكهى لاى هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بۆ ئه‌و داب و نه‌ریتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له كاتى پرسه‌و لاواندنه‌وه‌ى مردووه‌كاندا له ئارادا بووه لاواندنه‌وه كۆمه‌ڵێ ماناى هه‌یه له‌وانه‌ش وه‌كو (ئاوازێكى غه‌مناك ) یان به واتاى (گریان له‌سه‌ر مردوو و يادكردنه‌وه‌ى مردوو)ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكى فراوانه و مرۆڤ ناتوانێت به ئاسانى په‌ى به هه‌موو لایه‌ن و لق و پۆپهكانى ببات ، ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه له دووبه‌ش و پوخته‌یه‌ك به زمانه‌كانى عه‌ره‌بی و ئینگلیزى پێك هاتووه ،له به‌شی یه‌كه‌مدا باسی چه‌مك و پێناسه‌ى لاواندنه‌وه ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ڕووى ناوه‌ڕۆكه‌وه دوولقى لێ ده‌بێته‌وه ئه‌وانیش :