omed hamabaqi hama ameen؛ محمد حمه‌صالح فارس
پوخته
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه شیكردنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته مۆرفۆمه‌تری وهایدرۆلۆجیه‌كان وخستنه‌ڕووی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه شیكردنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته مۆرفۆمه‌تری وهایدرۆلۆجیه‌كان وخستنه‌ڕووی كاریگه‌ری مه‌ترسیه‌كانی لافاوه له‌سه‌ر به‌كارهێنانه مرۆییه‌كان به پشت به‌ستن به وێنه‌ى ئاسمانى له مانگى ده‌ستكردى ((Landsat8 OLI له دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی و فڕۆكه‌وانی گه‌ردوونی ئه‌مریكی( NASA) له سایتى (https://earthexplorer.usgs.gov ) ونمونه‌ی به‌رزی ونزمی ژماره‌یی (DEM) به‌وردبینی (30م) ی ناوچه‌ی توێژینه‌وه به به‌كارهێنانی پرۆگرامی سیستمی زانیاریه جوگرافیه‌كان، سه‌رباری شیكردنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی شێوهوبهرزی ونزمی وتۆڕی له‌به‌ر ڕۆشتنی ئاوی ڕوبار وشیكردنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی ژینگه‌ی سروشتی كه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر له‌به‌ر ڕۆشتنی ئاوی ڕوباره‌كان، به‌كارهێنانی چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وبواره وشیكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی، له كۆتایدا توێژینه‌وه‌كه به چه‌ند ده‌رئه‌نجامێك گه‌شتووه وه‌ك كاتی خایه‌نراو بۆ گه‌شتنی ئاوی دابارین له دوورترین شوێنی ئاوزێڵهكه بۆ ڕێژگه ده‌گاته(57,6خولهك)وزۆرترین بڕی ئاوی ڕێكردووی لافاوی پێشبینی كراودهگاته(99,61 م3/چركه).