ئاشتی حەمەصالح حسین
پوخته
تیۆری (حەتمیەتی تەکنەلۆجیا) کە زیاتر لە پێنج دەیەیە لەلایەن (مارشاڵ ماکلۆھان) نەوە ...
زیاتر بخوێنەوە
تیۆری (حەتمیەتی تەکنەلۆجیا) کە زیاتر لە پێنج دەیەیە لەلایەن (مارشاڵ ماکلۆھان) نەوە تەرحکراوە یەکێکە لەو تیۆرانەی کە ناوبانگێکی گەورەی ھەبووە و ھەتا ئیستاش جێی مشتومڕ و بایەخی توێژەرانی بواری رٍاگەیاندن و کۆمیونیکەیشنە . (ماکلۆھان) باوەڕی وابووە کە (پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و کۆمیونیکەیشن درێژکراوەی ھەستەوەرەکانی مرۆڤن و ئامرازاەکان بۆ خۆیان پەیامن ، لەھەمان کاتیشدا ئامرازەکان سارد و گەرمن، و بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاوە جیھان دەبێتە گوندێک )، لەبەر ئەوە ناکرێت ناوەرۆکی میدیایی بەشێوەیەکی جودا و دوور لە تەکنەلۆجیای ڕاگەیاندن و ئەو جەماوەرەی کە پەیامە میدیاییەکە وەردەگرێت باسی لێوە بکرێت. بە بۆچوونی ئەو ئامرازە میدیاییەکان کاریگەرییان لەسەر جەماوەر زیاترە ھەتا ناوەرۆکە میدیاییەکە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە خستنەڕووی ناوەرۆک و ھەلو مەرجی تیۆری حەتمییەتی تەکنەلۆجیا و شیکردنەوەی گریمانەکانی ، ھاوکات ئەو ڕەخنانەی لەلایەن بیرمەندان و توێژەرانەوە ڕووبەڕووی تیۆرەکە کراونەتەوە. لەم توێژینەوەیەدا توێژەر ھەوڵ دەدات وەڵامی پرسیاری سەرەکی توێژینەوەکە بداتەوە کە بریتییە لە: تاچەند بیرمەندان و توێژەرانی بوارەکە کۆکن لەسەر گریمانەکانی حەتمییەتی تەکنەلۆجیا، ئەو ڕەخنانە چین کە ڕووبەڕووی کراونەتەوە ؟