بدرخان سلیمان على؛ هێمن کاکە حسێن
پوخته
بەشێک لە ئاخاوتنەکانمان بەمەبەستى بەدەستهێنانى ڕەزامەندى وەرگرە لەسەر بیرۆکەیەک یان ...
زیاتر بخوێنەوە
بەشێک لە ئاخاوتنەکانمان بەمەبەستى بەدەستهێنانى ڕەزامەندى وەرگرە لەسەر بیرۆکەیەک یان کردەیەک کە ئەنجامى دەدەین، ئەم هەوڵەش پێى دەوترێ هونەرى ڕازیکردن. یەکێک لەم لایەنانەى کە ڕۆلیان هەیە لە نزیکبوونەوەى وەرگر لە پەیامەکە بۆ ئەوەى بڕوا بە پەیامى نێرەر هەبێ و رەزامەندى وەرگر بەدەستبهێنرێ، کردە ئاخاوتەییەکانە، کە لەمیانى گفتوگۆ و ئاخاوتنەکانمان، بەکاریدەهێنین و گریمانەى پترى بەدەستهێنانى ڕەزامەندى وەرگرى لێدەکرێ، چونکە لەگەڵ ئاخاوتندا کردەیەکیش ئەنجام دەدەین، بەشێک لەم کردانەش وەرگر پێى خۆشحاڵ دەبێ و بەهۆیەوە دەتوانین ڕەزامەندى وەرگر بەدەستبهێنین، بۆنموونە کردەکانى( بەڵێندان، سوپاسکردن، ستایشکردن، پێشوازیکردن...هتد) ڕاستەوخۆ ڕۆڵیان هەیە لە قەناعەتپێکردنى وەرگردا. بەدەسهێنانى ڕەزامەندیش هونەرێکە لە هونەرەکانى ڕازیکردن، کە لە ڕۆژگارى ئەمڕۆدا بەچەندین شێوەى جیاوازو کەناڵى جیاواز. ئەم هونەرە بەکاردەهێنرێ لە پێناو بەرژەوەندى و خواستى نێرەر، چ لە ئاستى تاکدا بێ یان کۆمەڵ یان دامەزراوەى کۆمەڵایەتى، سیاسى، بازرگانى...هتد بێ، ڕێگاى جۆراو جۆرو کەناڵى جیاوازى بۆ خراوەتە گەڕ.